Home
Language
English
Türkçe
Bahasa Indonesia
About
Privacy Policy
Terms of Service
Pricing
Sign In
Download All
Share
Zoom Kurdish
@ZoomKurdish
زووم، دامەزراوەیەکی میدیاییە، کۆمپانیای (المعادل الذهبي) خاوەندارێتی دەکات. لە بەغداد و سلێمانی ئۆفیسی هەیە.
عیراق، بەغداد
Joined February 2023
6
Following
291
Followers
8.8K
Posts
Zoom Kurdish
@ZoomKurdish
8 months ago
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە؛ ئەگەر شەڕ لەگەڵ ئێران هەڵبگیرسێت، هێزەکانی ئەمریکا رووبەڕووی مەترسییەکی جدی دەبنەوە
Zoom Kurdish
@ZoomKurdish
8 months ago
رۆژنامەى نیویۆرک پۆست بڵاویکردووەتەوە: شاندى ئەمریکا بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئێران، کە لە ستیڤ ویتکۆف و چاوید کوشنەر پێکهاتوون بە ترەمپیان گوتووە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران سەخت و نزیکە لە ئەستەم
Zoom Kurdish
@ZoomKurdish
8 months ago
کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگر لە رێگایە.. ئایا گورزە ئەمریکییەکە بۆ سەر ئێران نزیک بووەتەوە؟ ئەمریکا بوونی سەربازیی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهێزتر کرد بە ناردنی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری "یو ئێس ئێس جێرالد فۆرد" بۆ پەیوەندیکردن بە کەشتیی فڕۆکەهەڵگری "یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکۆڵن"، کە ماوەیەکە لە نزیک ئێران و لە دەریاى عەرەب جێگیرکراوە. https://t.co/pmRPg0sJKN
See More
Zoom Kurdish
@ZoomKurdish
8 months ago
پێگەى ئەکسیۆس: • دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، رێککەوتوون لەسەر ئەوەی واشنتن گوشارە ئابوورییەکانی بۆ سەر ئێران زیاد بکات، بەتایبەتی لە دۆسیەی فرۆشتنی نەوت بە چین • زیاتر لە 80٪ـی هەناردەی نەوتی ئێران روو لە چین دەکات، ئەگەر پەکین کڕینی نەوت کەم بکاتەوە، گوشاری ئابووری لەسەر ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات • ئەمە تاران ناچار دەکات گۆڕانکاری لە هاوکێشەکانیدا بکات و سازشی زیاتر لە بەرنامە ئەتۆمییەکەیدا بکات • هەڵمەتی "زۆرترین فشار" لەگەڵ دانوستانە ئەتۆمییەکان و جموجۆڵی بەردەوامی سەربازی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێبەجێ دەکرێت • ئەمە وەک ئامادەکارییەکە بۆ ئەگەری هێرشی سەربازی ئەگەر بێتو دانوستانە دیپلۆماسییەکان شکست بێنن
See More
Zoom Kurdish
@ZoomKurdish
8 months ago
چاوەڕواننەکراو.. ژیریی دەستکرد لە دەستگیرکردنی مادۆرۆدا بەکارهاتووە بەپێی دوو سەرچاوەی ئاگادار بۆ ماڵپەڕی "ئەکسیۆس"، سوپای ئەمریکا لە پرۆسەی دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا، سوودی لە مۆدێلی ژیریی دەستکردی "کلۆد – Claude"ـی سەر بە کۆمپانیای "ئەنسرۆپیک" وەرگرتووە. زانیاریی زیاتر لەم لینکەدا بخوێنەرەوە.. https://t.co/twC53gU6oX
See More
Zoom Kurdish
@ZoomKurdish
8 months ago
لێدانی ئێران.. بژاردە سەربازییەکانی بەردەم ئیدارەی ترەمپ ئیدارەی ئەمریکا هێشتا سەرقاڵی تاوتوێکردنی بژاردەکانییەتی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەی ئێران، بەتایبەتی لە رووی دەستێوەردانی سەربازییەوە. زانیاریی زیاتر لەم لینکەدا بخوێنەرەوە https://t.co/d7zKfaHz2J
Zoom Kurdish
@ZoomKurdish
8 months ago
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی ئەمەریکاوە: • سوپای ئەمەریکا خۆی بۆ ئەگەری ئەنجامدانی زنجیرە ئۆپەراسیۆنێکی بەردەوام دژی ئێران ئامادە دەکات • لەوانەیە ئۆپەراسیۆنەکە چەند هەفتەیەک بخایەنێت، ئەوەش لە ئەگەری دەرکردنی فەرمانی هێرشکردن لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە • ئەم پلاندانانە مەترسی لەسەر ئەو هەوڵە دیپلۆماسییانە دروست دەکات لە ئێستادا لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا هەن • بڕیارە رۆژی سێشەممە لە جنێڤ دوو گەڕی دانوستانی دیپلۆماسی سەبارەت بە ئۆکرانیا و ئێران بەڕێوە بچێت • شاندێکی ئەمەریکی کە ستیڤ ویتکۆف و جارید کوشنەر پێکهاتووە، بەیانیی رۆژی سێشەممە لەگەڵ لایەنی ئێرانی کۆدەبنەوە • ویتکۆف و کوشنەر دواتر و لە ئێوارەی هەمان رۆژدا، بەشداری لە گفتوگۆیەکی سێقۆڵیدا دەکەن لەگەڵ نوێنەرانی روسیا و ئۆکرانیا
See More
Zoom Kurdish
@ZoomKurdish
8 months ago
مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران: • هەوڵ بۆ بەدەستهێنانى چەکی ئەتۆمی نادەین و چەندین جار ئەمەمان بە رووتى گوتووە • ئێران ئامادەیە رێگە بۆ هەر جۆرە پشکنین و دڵنیاییەک بدات، بەڵام ئەو دیوارە بەرزەی بێمتمانەیی، کە ئەمریکا و ئەوروپا دروستیان کردووە، ڕێگرە لە سەرکەوتنی گفتوگۆکان • ئێران ناکەوێتە ژێر باری دەستدرێژییەکانیان و لە بەرامبەر زوڵم و دوژمنکاریدا پاشەکشە ناکات • بە هەموو هێزێکەوە گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دەکەن لە پێناو ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە • وەک بەرپرسێکی حکومی، داوای لێبوردن لە گەلی ئێران دەکەم بەهۆی کەموکوڕییەکان و بەڵێنی بەردەوامی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان
See More
Zoom Kurdish
@ZoomKurdish
8 months ago
پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ ترەمپ.. سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی "داواکارییەکانی نەتانیاهۆ" ئاشکرا دەکات زووم: سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی بە "سکای نیوز عەرەبی" ڕاگەیاند، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە میانی ئەو کۆبوونەوەیەی لە کۆشکی سپی، کۆمەڵێک داواکاری دەخاتە بەردەم دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. نەتانیاهۆ دیداریدا لەگەڵ ترەمپ هەوڵ دەدات، کاریگەری لەسەر خولی داهاتووی گفتوگۆکانی ئەمریکا لەگەڵ ئێران دابنێت، ئەوەش دوای ئەو دانوستانە ئەتۆمییانەی هەینی ڕابردوو لە عومان بەڕێوەچوون. سەرچاوەکە روونیکردەوە، کە نەتانیاهۆ ئەم داواکارییانە لە ترەمپ دەکات: سنووردارکردنی دەسەڵاتی ستیڤ ویتکۆف و جارید کوشنەر لە دانوستانەکاندا، رێگەنەدان بە کوشنەر، کە بە تەنها بڕیار بەرامبەر ئێرانییەکان بدات. پڕۆژەی مووشەکی و گرووپە چەکدارەکانى سەر بە ئێران بخرێتە سەر مێزى گفتوگۆ گواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراو بۆ دەرەوەی ئێران ئەگەر رێککەوتن بکرێت. دواخستنی گەیشتن بە رێککەوتن و دەستکردن بە ئۆپەراسیۆنی قۆناغ بە قۆناغ بۆ رووخاندنی ڕژێم، بەو پێیەی ئێران بەهۆی "جەنگی 12 رۆژە"وە لاواز بووە. ئەگەر بەبێ باسکردنی پڕۆژەی مووشەکی و گرووپە چەکدارەکان رێککەوتن بکرێت، ئەوا ئیسرائیل بە سەربەخۆ گورزێکی کورت و خێرا و کاریگەر لە تاران دەدات، کە ئێران ناچار بە ملکەچبوون بکات.
See More
Zoom Kurdish
@ZoomKurdish
8 months ago
نورى مالیکى سەرۆکى دەوڵەتى یاسا: گەلی عێراق ماوەیەکی زۆرە بەدەست جەنگ و توندوتیژییەوە دەناڵێنێت، بۆیە ئەمڕۆ شایستەی ئەوەیە بە ئاسایش و سەربەرزی بژی هێورکردنەوە و یەکگرتوویی هەمووان، سەپاندنی دەسەڵاتی یاسا، هێشتنەوەى چەک تەنها لە دەستی دەوڵەت و بوونی سوپایەکی یەکگرتوو، لەژێر فەرماندەیی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکاندا، بنەمای سەرەکییە بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێکی سەقامگیر ئەم سەقامگیرییە ژینگەیەکی ئارام دەڕەخسێنێت کە هانی وەبەرهێنان دەدات، هەلی کاری راستەقینە بۆ گەنجان دابین دەکات و بەشدار دەبێت لە تەواوکردنی پرۆسەی بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە لە سەرجەم ناوچەکانی وڵاتدا
See More
Zoom Kurdish
@ZoomKurdish
8 months ago
جوڵە نوێیە سەربازییەکانی ئەمریکا و گفتوگۆکانى واشنتن زووم نیوز: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاندووە، ئەگەری ناردنی دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەکات ئەم هەنگاوە وەک پەیامێکی ئاگادارکردنەوەیە بۆ ئێران، لەکاتێکدا کەشتیی فڕۆکەهەڵگری "ئەبراهام لینکۆڵن" ئێستا لە ناوچەکەدایە. ترەمپ جەختی کردووەتەوە، کە ئەگەر ئێران نەێتە ژێر باری رێککەوتنێکی نوێ، ئەوا ئ��مریکا "کارێکی زۆر گەمژانە" دەکات هەرچەندە ئیدارەی ترەمپ جەخت لەسەر دیپلۆماسی دەکاتەوە، بەڵام بەرپرسانی ئیسرائیل دەڵێن، ئەمریکا لە ئامادەباشی تەواودایە بۆ هێرشکردنە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران ئەگەر گفتوگۆکانی عومان شکستیان هێنا ئێرانیش هەڕەشەی کردووە، کە لە ئەگەری هەر هێرشێکی ئەمریکیدا، ئیسرائیل و بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکاتە ئامانج ستراتیژی ناتانیاهۆ لە واشنتۆن ناتانیاهۆ دەیەوێت ترەمپ قایل بکات، کە هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران واژۆ نەکات ئەگەر سنوور بۆ بەرنامە موشەکییەکەی و گروپە پرۆکسییەکانی دانەنرێت. ئیسرائیل دەترسێت ئەمریکا تەنیا جەخت لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی بکاتەوە و مەترسییەکانی تری ئێران پشتگوێ بخات
See More
Zoom Kurdish
@ZoomKurdish
8 months ago
ماڵپەڕی ئاکسیۆس: بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، دوای گەیشتنی ب�� واشنتن، لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا و جارید کوشنەر، زاواکەی دۆناڵد ترەمپ کۆبووەوە و دۆسیەی دانوستانەکانی لەگەڵ ئێران تاوتوێ کرد پێشبینی دەکرێت گفتوگۆکانی نەتەنیاهۆ لەگەڵ ترەمپ و شاندى ئەمریکا بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئێران، جەخت لەسەر پرسە ئەمنی و هەرێمییەکان بکەنەوە، لە سەرووی هەموویانەوە ئێران و پێشهاتەکانی فەڵەستین تۆڕی "سی ئێن ئێن": نەتەنیاهۆ بەنیازی ئەوەیە لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن، بژاردە سەربازییە ئەگەرییەکان دژی ئێران لەگەڵ ترەمپ تاوتوێ بکات، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەگەری شکستھێنانی دانوستانەکانی ئەمەریکا و ئێران نەتەنیاهۆ زانیاریی هەواڵگریی نوێ دەخاتە بەردەم ترەمپ سەبارەت بە تواناکانی سەربازیی ئێران، بەتایبەتی بەرنامەی مووشەکە بالیستییەکان ئیسرائیل فشاردەکات بۆ ئەوەی کۆت و بەند لەسەر مووشەکە بالیستییەکان �� پشتیوانییەکانی تاران بۆ بریکارەکانی (گروپە چەکدارەکان) لە هەر ڕێککەوتنێکدا جێگیر بکرێت
See More
Zoom Kurdish
@ZoomKurdish
8 months ago
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا: • وەک دەزانن، ئێستا کەشتیگەلێکی زەبەلاحمان بەرەو ئێران دەچێت، دەبینین چی روودەدات • پێموایە ئەوان دەیانەوێت رێککەوتن بکەن، پێشموایە ئەگەر نەیکەن ئەوا گەمژەن • پێشتر تواناکانی ئەتۆمی ئەوانمان وێران کرد و دەبینین ئەمجارە زیاتر وێرانى دەکەین یان نا • نە چەکی ئەتۆمی، نە مووشەک، نە ئەمە و نە ئەوە، هەموو ئەو شتانەی کە دەتانەوێت نابێت هەبێت
See More
Zoom Kurdish
@ZoomKurdish
8 months ago
بورهان رەشید گوڵە پارێزەرى لاهور شێخ جەنگی را��گەیاند، دادگاى سلێمانى دانیشتنى دادبینی بۆ کەسى لاهور شێخ جەنگی بۆ 9ـی ئازارى داهاتوو دواخست
Zoom Kurdish
@ZoomKurdish
8 months ago
وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان راگەیەنراوێکى لە بارەى دابەشکردنى مووچە بڵاوکردەوە و دەڵێت، چاوەڕێى هاتنى پارەین، کە هات راستەوخۆ دەست بەدابەشکردنى مووچە دەکەین
Zoom Kurdish
@ZoomKurdish
8 months ago
لیندسی گراهام بە توندى وەڵامى هاکان فیدان دەداتەوە لەکاتێکدا هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا هەوڵی هێورکردنەوە دەدات و دەڵێت، هیچ مەترسییەکی دەستبەجێ بۆ جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران نییە و هەوڵی رێگری لە کارەسات دەدەین، لیندسی گراهام، سیناتۆری دیاری کۆمارییەکان، هێرشێکی توند دەکاتە سەر تورکیا و وڵاتانی ناوچەکە. 🔻 خاڵە گرنگەکانى پەیامەکەی گراهام بۆ تورکیا و قەتەر و سعودیە: ئەگەر وا بیردەکەنەوە مانەوەی ئایەتوڵا و رژێمەکەی بیرۆکەیەکی باشە، ئەوا ئێوە لە جیهانی خەوندا دەژین رێبەری ئێران نازیی ئاینی و بکوژى گەلەکەیەتى پاراستنی دۆخی ئێستاى ئێران و هەوڵەکانى تورکیا و قەتەر و سعودیە دژی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکایە و ترەمپ لەسەر بەڵێنی خۆیەتی بۆ پشتیوانی گەلی ئێران
See More
Zoom Kurdish
@ZoomKurdish
8 months ago
کۆشکى سپى: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دژی بڕیاری ئیسرائیلە بۆ لکاندنی کەرتی رۆژئاوا سەقامگیری کەرتی رۆژئاوا ئاسایشی ئیسرائیل دەپارێزێت و لەگەڵ ئامانجی ئیدارەى ترەمپ بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەکەدا دەگونجێت پێشتر کابینەی ئیسرائیل چەند بڕیارێکی پەسەندکرد بۆ "قووڵکردنەوەی پلانی لکاندنى کەرتی رۆژئاوا بە ئیسرائیلەوە
See More
Zoom Kurdish
@ZoomKurdish
8 months ago
مەرجەکانى ئیسرائیل بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئێران: بەگوێرەی راپۆرتێکی ماڵپەڕی (Ynet)، ئیسرائیل فشار دەکات بۆ ئەوەی مەودای مووشەکە بالیستییەکانی ئێران بۆ 300کیلۆمەتر سنووردار بکرێت. رۆژنامەکە بڵاویشیکردەوە، سەردانە بەپەلەکەی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ ئەمریکا، تەرخان کراوە بۆ جێگیرکردنی مەرجەکانی ئیسرائیل، کە تێیدا بەرنامەی مووشەکیی ئێران لە سەرووی کارنامەی س��ردانەکەیدایە
See More
Zoom Kurdish
@ZoomKurdish
8 months ago
مالیکى و سودانى پێکەوە دەرکەوتن ئەم وێنانە نووسینگەى سەرۆکوەزیرانى عێراق بڵاویکردەوە، کە نورى مالیکى و محەمەد شیاع سودانی پێکەوە بەشدارییان لە یەکەمین کۆنفرانسی دامەزراوەی عاشورای نێودەوڵەتی کردووە
Zoom Kurdish
@ZoomKurdish
8 months ago
رۆژنامەى تێلەگرافى بەریتانى: • بڕى 2.5ملیار دۆلار پارەی کاش لە روسیاوە بۆ ئێران گوازراوەتەوە • بانکێکی دەوڵەتیی روسیا دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی لە ساڵى 2018ـدا و سەپاندنەوەی سزاکانی ئەمریکا بەسەر ئێراندا ئەم پارانەیان گواستووەتەوە • ئەو پارانە بە 34بار گوازراوەتەوە و ئامانج لێى هاوکارى ئێران بووە لە بەرامبەر سزکانى ئەمریکا
See More
Last Seen Users on Sotwe
Gaurav top
Seen from
Brazil
臣叔
Seen from
United States
380(睡觉版)
Seen from
Vietnam
Shilpa Sethi
ចង់ចុយប្រុសចាស់ៗធាត់ៗ
azlan07
Seen from
United States
欲望艺术家
Seen from
Japan
Haha
Seen from
United States
𝓓𝓮𝓼𝓼𝓮𝓻𝓽𝓼𝓸𝓾𝓵𝓵
Seen from
Malaysia
İç Çamaşırı Sever
Seen from
Turkey
Trends for you
1
iPhone Duo
Under 10K tweets
2
Good Friday
Under 10K tweets
3
Tesla
Under 10K tweets
4
RED Friday
Under 10K tweets
5
Apple Store
Under 10K tweets
6
Bo Nix
Under 10K tweets
7
LETS SHOUT OH MY FOURTH
Under 10K tweets
8
#FridayVibes
Under 10K tweets
9
Finally Friday
Under 10K tweets
10
LAST STORY OF TWO STARS
Under 10K tweets
Most Popular Users
1
Elon Musk
@elonmusk
241.5M followers
2
Barack Obama
@barackobama
118.9M followers
3
Cristiano Ronaldo
@cristiano
114.6M followers
4
Donald J. Trump
@realdonaldtrump
111.8M followers
5
Narendra Modi
@narendramodi
107.1M followers
6
Rihanna
@rihanna
98.7M followers
7
NASA
@nasa
92.3M followers
8
Justin Bieber
@justinbieber
91.8M followers
9
KATY PERRY
@katyperry
90.1M followers
10
Taylor Swift
@taylorswift13
84M followers
11
Lady Gaga
@ladygaga
75.5M followers
12
Virat Kohli
@imvkohli
73.5M followers
13
Kim Kardashian
@kimkardashian
70.9M followers
14
YouTube
@youtube
68.8M followers
15
Neymar Jr
@neymarjr
66.6M followers
16
Bill Gates
@billgates
65.3M followers
17
Selena Gomez
@selenagomez
63.1M followers
18
The Ellen Show
@theellenshow
62.2M followers
19
CNN
@cnn
61.7M followers
20
X
@x
60.7M followers
Olivia
Online
✨
⭐
💫