Home
Language
English
Türkçe
Bahasa Indonesia
About
Privacy Policy
Terms of Service
Pricing
Sign In
Download All
Share
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
@Tech4PeaceKRD
پەڕەیەک وێنایەکی ڕاستگۆیانەی ئەو بڵاوکراوانەتان پێ دەبەخشێت کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاودەکرێنەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق و دەوروبەری.
Iraq
Joined October 2022
3
Following
148
Followers
1.8K
Posts
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
@Tech4PeaceKRD
2 days ago
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبووەتەوە، دەرکەوتووە کە ئۆتۆمبێلە ئیسرائیلییەکان لە شەقامەکانی سوریادا دەسوڕێنەوە، ئەمەش لە کاتێکدا پێشوازییەکی زۆر باش لەلایەن سورییەکانەوە کراوە". ڕاستییەکە: ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە بڵاوکراوەتەوە گوایە ئۆتۆمبێلی ئیسرائیلی داگیرکەر لە شەقامەکانی سوریادا دەسوڕێنەوە پێشوازییان لێدەکرێت لەلایەن هاوڵاتیانی سوریاوە، چەواشەکارانەیە، بەو پێیەی دەرکەوت کە ڤیدیۆکە ئۆتۆمبێلەکانی ئیسرائیلی داگیرکەر لە شارۆچکەی قەباتیە لە کەرتی ڕۆژئاوا لە فەلەستینی داگیرکراو نیشاندەدات، نەک لە سوریا. گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ چەند گرتەیەک لە ڤیدیۆکە، دەرکەوت کە لەلایەن هەژمارێکی تیک تۆک لە بەرواری 10ی ئابی 2026 بڵاوکراوەتەوە، هەروەها لەسەر ڤیدیۆکە نوسیویەتی قەباتیە، کە شارۆچکەیەکە دەکەوێتە کەناری ڕۆژئاوا لە فەلەستینی داگیرکراو. هەروەها، بە وردبوونەوە لە ڤیدیۆکە دەتوانرێت تێبینی بوونی کافێیەک بکرێت بە ناوی "Hamodi Cafe"، بە گەڕان لە گووگڵ بۆ ناوی کافێکە، لەگەڵ زیادکردنی ناوی شارۆچکەکە، گەیشتین بە هەژماری تایبەت بە کافێکە. بە بەراوردکردنی ڕووکەشی ئەو کافێیەی کە لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت لەگەڵ ئەو وێنانەی لە هەژمارەکەدا بڵاوکراوەتەوە، بەڕوونی دیارە کە هەمان کافێیە و دەکەوێتە قەباتیە، کە شارۆچکەیەکە دەکەوێتە کەناری ڕۆژئاوا لە فەلەستینی داگیرکراو. واتە ئەو گرتە ڤیدیۆییە لە سوریاوە تۆمارنەکراوە، وەک لە پۆستە چەواشەکارەکەدا بانگەشەی بۆ کراوە، بەڵکو لە شارۆچکەی قەباتیە لە فەڵەستینی داگیرکراو تۆمارکراوە. سەرچاوەکان و زانیاری زیاتر لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە: https://t.co/n0JxHg5cu8
See More
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
@Tech4PeaceKRD
2 days ago
ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە بڵاوکراوەتەوە گوایە ئۆتۆمبێلی ئیسرائیلی داگیرکەر لە شەقامەکانی سوریادا دەسوڕێنەوە پێشوازییان لێدەکرێت لەلایەن هاوڵاتیانی سوریاوە، چەواشەکارانەیە، بەو پێیەی دەرکەوت کە ڤیدیۆکە ئۆتۆمبێلەکانی ئیسرائیلی داگیرکەر لە شارۆچکەی قەباتیە لە کەرتی ڕۆژئاوا لە فەلەستینی داگیرکراو نیشاندەدات، نەک لە سوریا👇👇
See More
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
@Tech4PeaceKRD
4 days ago
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "ڕۆبێرتۆ کارلۆس موسڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاند". ڕاستییەکە: ئەو هەواڵانەی باس لە موسڵمانبوونی ڕۆبێرتۆ کارلۆسی یاریزانی پێشووی بەڕازیلی دەکەن، ساختەن، بەو پێیەی یاریزانەکە ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە موسڵمانبوونی دەکەن. لێکۆڵینەوەمان لەو هەواڵانە کرد کە باس لە موسڵمانبوونی یاریزانی پێشووی بەڕازیلی ڕۆبێرتۆ کارلۆس دەکەن، بە بەکارهێنانی وشەی سەرەکی لە وێبگەڕەکانی گەڕان، و هیچ سەرچاوەیەکی متمانەپێکراومان نەدۆزیەوە کە پشتگیری لەم دەنگۆیانە بکەن، هەروەها ئەو یاریزانە بەڕازیلییە هیچ هەواڵێکی هاوشێوەی لە ڕێگەی هەژمارە فەرمییەکانییەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاونەکردوەتەوە، بەهەمان شێوە هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندنی وەرزشی متمانەپێکراو هەواڵی هاوشێوەی ڕوماڵ نەکردووە. لای خۆیەوە ڕۆبێرتۆ کارلۆس ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لە موسڵمانبوونی دەکەن، لە ڕوونکردنەوەیەکدا بۆ ڕۆژنامەی "عوکاز"ی سعودی لە 19ی ئابی 2026، ڕوونیکردەوە: "رێزێکی زۆرم بۆ ئیسلام هەیە، وە زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە کە دەبینم ژنەکەم نوێژ دەکات، بەڵام ئەو دەنگۆیانەی کە باس لە موسڵمانبوونم دەکەن نادروستن". بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ساختەیە دوای ئەوە دێت کە عەلی شاهین پەرلەمانتاری تورکیا ڕایگەیاند کە شێخ جیهاد حەمەدە پێی ڕاگەیاندووە کە کارلۆس نزیکەی چوار هەفتە لەمەوبەر سەردانی کردووە و شەهادەی هێناوە و موسڵمان بووە، هەروەها وێنەی ئەو ئاهەنگەی کە پێدەچوو ئاهەنگێکی هاوسەرگیری ئیسلامی بێت کە کارلۆس و سوهەیلا تاهیری نیشاندەدات، لە ئینتەرنێتدا بڵاوبوونەوە، ئەمەش قسە و باسەکانی زیاتر کرد. بەڵام کارلۆس ڕوونیکردەوە کە ئەو و تاهیری هاوسەری دوو ئاهەنگی هاوسەرگیری جیاوازیان ئەنجامداوە، لەبەر ڕێزگرتن لە خێزانەکانیان، لەنێویاندا خزمە کاسۆلیکەکانی و خێزان و هاوڕێ موسڵمانەکانی هاوسەرەکەی. سەرچاوەکان و زانیاری زیاتر لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە: https://t.co/dvPEDPD9Ld
See More
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
@Tech4PeaceKRD
4 days ago
ئەو هەواڵانەی باس لە موسڵمانبوونی ڕۆبێرتۆ کارلۆسی یاریزانی پێشووی بەڕازیلی دەکەن، ساختەن، بەو پێیەی یاریزانەکە ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە موسڵمانبوونی دەکەن👇👇
Who to follow
UK for Afghanistan
@UK4Afghanistan
Stay up to date with UK policy on Afghanistan and consular information for British nationals. For remote consular support call +44 01908516666
Helin
@Helinb_n
MBChB
Dr. Momen Yaseen Zellmi
@momenzellmii
🏔 Made in #Hawraman | 📚Professing Language Policy at Halabja Univ. & SuliCihan 📺 Analyst @KurdsatNews ||🖋️ @amwajmedia @iraqithoughts | RTs ≠ endo.
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
@Tech4PeaceKRD
9 days ago
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "یەمەن؛ تادێت شەڕەکە توندتر دەبێتەوە، ئێستا لەهەردو میحوەری بەرەح و مەخای یەمەن، شەڕ لەنێوان چەکدارە حوسییەکان و هێزەکانی سەر بەحومەتی یەمەن بەردەوامە". ڕاستییەکە: ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە بڵاوکراوەتەوە و بانگەشەی ئەوەی دەکا کە پێکدادان لەنێوان چەکدارانی حوسییەکان و هێزەکانی سەر بە حکومەتی یەمەن پیشان دەدات، چەواشەکارانەیە، بەو پێیەی ڤیدیۆکە پێکدێت لە دوو گرتەی جیاواز، یەکێکیان دەگەڕێتەوە بۆ چالاکییەکی تەقەکردن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، و گرتەکەی دیکە پەیوەندی بە ڕووداوەکانی سوریاوە هەیە. گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ چەند گرتەیەک لە ڤیدیۆکە، دەرکەوت ڤیدیۆکە لە دوو گرتەی جیاواز پێک هاتووە، گرتەی یەکەم، کە تەقەکردنێکی زۆر و بەردەوام پیشان دەدات، لەلایەن هەژمارێک لەسەر پلاتفۆرمی یوتیوب لە بەرواری 15ی نیسانی 2010 بڵاوکراوەتەوە، و چالاکییەکی پیشان دەدات کە ساڵانە دوو جار لە مەیدانی نۆب کریک لە ویلایەتی کێنتاکیی ئەمریکا بەڕێوە دەچێت. گرتەی دووەم، لە بەرواری 3ی کانوونی دووەمی 2019 لەلایەن ماڵپەڕە هەواڵییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، و هەوڵەکانی سوپای ئازادیی سوریای پیشان دەدات بۆ ڕێگریکردن لە هەوڵەکانی چوونەژوورەوەی هێزەکانی یەکەکانی پاراستنی گەل (YPG) بۆ ناوچەکانی دەوروبەری شاری مارع لە دەوروبەری حەلەبی باکوور. سەرچاوەکان و زانیاری زیاتر لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە: https://t.co/lRv6Z5HBbC
See More
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
@Tech4PeaceKRD
9 days ago
ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە بڵاوکراوەتەوە و بانگەشەی ئەوەی دەکا کە پێکدادان لەنێوان چەکدارانی حوسییەکان و هێزەکانی سەر بە حکومەتی یەمەن پیشان دەدات، چەواشەکارانەیە، بەو پێیەی ڤیدیۆکە پێکدێت لە دوو گرتەی جیاواز، یەکێکیان دەگەڕێتەوە بۆ چالاکییەکی تەقەکردن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، و گرتەکەی دیکە پەیوەندی بە ڕووداوەکانی سوریاوە هەیە👇👇
See More
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
@Tech4PeaceKRD
9 days ago
لە تۆڕە کۆمەڵایتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "سابت عەباسی وەزیری پێشووی بەرگریی عێراق هەیە، دەستگیر کرا". ڕاستییەکە: هەواڵی دەستگیرکردنی وەزیری پێشووی بەرگری عێراق، سابت عەباسی، ساختەیە، بەوپێیەی هاوپەیمانی حەسمی نیشتیمانی ڕاستی ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە. لە کاتی گەڕان لە وێبگەڕەکان بە بەکارهێنانی وشەی سەرەکی، هیچ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراومان نەدۆزیەوە کە ڕاستی ئەو هەواڵە بسەلمێنێت، جگە لەوەش هیچ هەواڵێکی پەیوەندیدار بەو بانگەشەیە لە هەژمارە فەرمییەکانی دەستەی دەستپاکیی عێراق، یان دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق بڵاونەکراوەتەوە، هەروەها هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی، چ فەرمی یاخود نافەرمی، ڕووماڵی هەواڵی هاوشێوەیان نەکردووە. لەلای خۆیەوە، هاوپەیمانی حەسمی نیشتیمانی لە بەیاننامەیەکدا کە لە ڕێگەی هەژماری فەرمییانەوە کە لە ڕێکەوتی 15ی ئابی 2026 بڵاوکراوەتەوە، ڕاستیی ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە، جەختی کردەوە کە ئەوەی بڵاودەکرێتەوە دوورە لە ڕاستییەوە. هاوپەیمانەکە ڕوونی کردەوە کە سەرکردەکەی، سابت محمد سعید عەباسی، تەندروستیی باشە و ئەو شتانەی بە پێچەوانەوە بڵاودەکرێنەوە، هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە. هەروەها هۆشداری دا کە ئەو کەسانەی هەواڵی درۆ بڵاودەکەنەوە، بەپێی یاسا لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، لە هەمان کاتدا جەختی کردەوە لە بەردەوامبوونی لەسەر هەڵوێستەکانی. سەرچاوەکان و زانیاری زیاتر لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە: https://t.co/1GHfZFF33E
See More
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
@Tech4PeaceKRD
9 days ago
هەواڵی دەستگیرکردنی وەزیری پێشووی بەرگری عێراق، سابت عەباسی، ساختەیە، بەوپێیەی هاوپەیمانی حەسمی نیشتیمانی ڕاستی ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە👇👇
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
@Tech4PeaceKRD
14 days ago
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "دوو عەرەب لە سەیرانگایەکی کوردستان دیمەنی ڕۆمانسی تۆماردکەن". ڕاستییەکە: ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە بانگەشەی ئەوە دەکات دوو کەسی بە ڕەگەز عەرەب دیمەنێکی ڕۆمانسی لە یەکێک لە هاوینەهەوارەکانی هەرێمی کوردستان تۆمار دەکەن، چەواشەکارانەیە، بەو پێیەی دەرکەوتووە ئەو گرتە ڤیدیۆییە دەگەڕێتەوە بۆ دوو کەسی خەڵکی ئێران و لە وڵاتی ئێران تۆمارکراوە. گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ چەند گرتەیەک لە ڤیدیۆکە، دەرکەوت کە لەلایەن هەژمارێکی ئینستاگرام لە بەرواری 1ی ئابی 2026 بڵاوکراوەتەوە. لەکاتی پشکنینی هەژمارەکەدا دەرکەوت کە دەگەڕێتەوە بۆ ئافرەتێکی ئێرانی کە پیاوێکی ئێرانی لەگەڵدایە، هەروەها بە خوێندنەوەی کۆمێنتەکان دەرکەوت کە خاوەن هەژمارەکە لە یەکێک لە کۆمێنتەکاندا باسی لەوە کردووە کە ئەو شوێنەی کە ڤیدیۆکە لێی گیراوە دەکەوێتە "پیر سەقە" لە پارێزگای ئازەربایجان لە ئێران. سەرچاوەکان و زانیاری زیاتر لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە: https://t.co/Qf7xv7o4Wn
See More
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
@Tech4PeaceKRD
14 days ago
ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە بانگەشەی ئەوە دەکات دوو کەسی بە ڕەگەز عەرەب دیمەنێکی ڕۆمانسی لە یەکێک لە هاوینەهەوارەکانی هەرێمی کوردستان تۆمار دەکەن، چەواشەکارانەیە، بەو پێیەی دەرکەوتووە ئەو گرتە ڤیدیۆییە دەگەڕێتەوە بۆ دوو کەسی خەڵکی ئێران و لە وڵاتی ئێران تۆمارکراوە👇👇
See More
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
@Tech4PeaceKRD
16 days ago
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "عێراق هێزەکا زور بریە سەر سنوری، پشتی تێکچوونا رەوشا دگەل سووریێ دا". ڕاستییەکە: ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە گوایە ناردنی هێزێکی گەورەی سوپای عێراق بۆ سەر سنووری سوریا پیشان دەدات، ڕاستەقینە نییە، بەو پێیەی دەرکەوت ڤیدیۆکە بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد دروستکراوە. لە کاتی پشکنینی ڤیدیۆکە بە بەکارهێنانی ئامرازە تایبەتەکانی شیکاری، ئەنجامەکان دەریانخست کە ڤیدیۆکە بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە. لە ڤیدیۆکەدا چەندین نیشانەی ئاشکرا هەن کە پیشان دەدەن ڤیدیۆکە ڕاستەقینە نییە، لەوانەش: 1- تانکەکان کە بە درێژایی ڕێگاکەدا ڕیز بوون، زۆر لە یەکدی دەچن و وەک ئەوەی لە هەمان نموونەوە دووبارە دروست کرابن. هەروەها ئاڵاکانی سەر تانکەکان بە هەمان گۆشە و شێوازێکی دووبارەبووی نائاسایی تا کۆتایی دەرکەوتوون. 2- ئۆتۆمبێلە سپی و تانکەکانی پشتەوە وەها دیارن کە یان پێکەوە لکێنراون یان بە شێوەی دیجیتاڵی دروست کراون، چونکە هیچ هاوکێشەیەکی ڕاستەقینە لەنێوانیان جوڵەی تۆز یان شوێنی ڕۆشتنی ئۆتۆمبێلەکاندا نابینرێت. ئەمەش یەکێکە لەو هەڵە باوانەی کە لەو ڤیدیۆیانە دەردەکەون کە بە زیرەکی دەستکرد دروست دەکرێن. بڵاوبوونەوەی ئەم ڤیدیۆ ساختەیە دوای ئەوە دێت کە دەنگۆی جوڵەی سەربازی لەلایەن سووریاوە لەسەر سنوور بڵاوبووەوە. بەپێی ئەوەی لە میدیاکاندا بڵاوکراوەتەوە، فەرماندەی هێزەکانی سنووری عێراق، لە 4ی ئابی 2026، ڕایگەیاند کە دۆخی سنووری نێوان عێراق و سووریا ئاساییە. هەروەها جەختی کردەوە کە جوڵە سەربازییەکان لە لایەنی سووریا بە ئاگاداری دەسەڵاتدارانی عێراق و بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵیان ئەنجام دەدرێن، هەروەها بوونی هەر نیشانەیەک بۆ گۆڕانکارییەکی ئەمنی کە ببێتە هۆی نیگەرانی ڕەتکردەوە. سەرچاوەکان و زانیاری زیاتر لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە: https://t.co/mFUOQsWGAS
See More
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
@Tech4PeaceKRD
16 days ago
ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە گوایە ناردنی هێزێکی گەورەی سوپای عێراق بۆ سەر سنووری سوریا پیشان دەدات، ڕاستەقینە نییە، بەو پێیەی دەرکەوت ڤیدیۆکە بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد دروستکراوە👇👇
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
@Tech4PeaceKRD
17 days ago
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "ئیستا گەیشت میدیاکانی عێراق: ئەمشەو لەبەغدا ( نەمیر عەقابی ) دەستگیرکراوە". ڕاستییەکە: ئەو هەواڵانەی کە باس لە دەستگیرکردنی بازرگان نەمیر عەقابی دەکەن، ساختەن، بەو پێیەی عەقابی ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە. لە کاتی گەڕان لە وێبگەڕەکان بە بەکارهێنانی وشەی سەرەکی، هیچ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراومان نەدۆزیەوە کە ڕاستی ئەو هەواڵە بسەلمێنێت، جگە لەوەش هیچ هەواڵێکی پەیوەندیدار بەو بانگەشەیە لە هەژمارە فەرمییەکانی دەستەی دەستپاکیی عێراق، یان وەزارەتی ناوخۆ، یان دەزگای دژە تیرۆری عێراق بڵاونەکراوەتەوە، هەروەها هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی، چ فەرمی یاخود نافەرمی، ڕووماڵی هەواڵی هاوشێوەیان نەکردووە. لە بەرامبەردا، نەمیر عەقابی، بازرگانی عێراقی، لە 7ی ئابی 2026، ئەو بانگەشانەی ڕەتکردەوە کە باس لە دەستگیرکردنی دەکەن، ئەو دڵنیایی دا کە هیچ فەرمانی دەستگیرکردن یان بانگهێشتنێکی یاسایی دژی دەرنەچووە، و هەروەها بەردەوامە لە کاری خۆی بە شێوەیەکی ئاسایی لە بەغدا، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە لە ساڵی 2003ەوە، هیچ گرێبەست یان پەیمانکارییەکی لەگەڵ حکومەتی عێراق نەبەستووە و هیچ پارەیەکی لە بودجەی گشتی وەرنەگرتووە. هەروەها پشتڕاستی کردەوە کە هەموو پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی بە گوێرەی یاسای وەبەرهێنانی عێراق و بە پارەی کەرتی تایبەت جێبەجێ کراون. سەرچاوەکان و زانیاری زیاتر لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە: https://t.co/eVzBdIrtAy
See More
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
@Tech4PeaceKRD
17 days ago
ئەو هەواڵانەی کە باس لە دەستگیرکردنی بازرگان نەمیر عەقابی دەکەن، ساختەن، بەو پێیەی عەقابی ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە👇👇
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
@Tech4PeaceKRD
17 days ago
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "هێزێکی زۆری ئەمنی لە شەقام و کۆڵانەکانی بەغدا بڵاوەی پێکراوە، بۆ پارێزگاریکردن لە دۆخی ئەمنی و ئەگەری هێرشکردنە سەر هەر وڵاتێکی دراوسێ لە خاکی عێراقەوە". ڕاستییەکە: سەرەڕای بڵاوەی پێکردنی هێزی ئەمنی لە بەغدا. بەڵام ئەو ڤیدیۆیەی کە بڵاوکراوەتەوە کۆنە، بەو پێیەی دەرکەوت کە ڤیدیۆکە لە شوباتی 2026 بڵاوکراوەتەوە. گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ چەند گرتەیەک لە ڤیدیۆکە، دەرکەوت کە پێشتر لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە بەرواری 28 شوباتی 2026 بڵاوکراوەتەوە، ئەوکات بانگەشەی ئەوە کرابوو کە ڤیدیۆکە تۆمارکردنی ئەو ساتەوەختەیە کە گەمارۆی ئەمنی هێزە ئەمنییەکان لە ناوەندی بەغدای پایتەخت و ڕێگریکردن لە هاتوچۆ بەرەو ناوچەی سەوز نیشاندەدات. بڵاوبوونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆییە دوای ئەوە دێت کە شانەی ڕاگەیاندنی ئاسایش لە 6ی ئابی 2026 لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە: "بەپێی ڕێنمایی سەرۆکی گشتی هێزە چەکدارەکان، بڕیار درا ئاستی ئامادەباشی ئەمنی و ئامادەیی شەڕی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان بەرز بکرێتەوە، بە جۆرێک کە ئەنجامدانی ڕاهێنان و جوڵەی یەکە سەربازییەکانیش لەخۆبگرێت. ئەمەش لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی پاراستنی ئاستی بەرزی ئامادەباشی بۆ هەموو پێکهاتەکانی هێزە ئەمنییەکان، و بەهێزکردنی توانايان بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان، بە چەسپاندنی ئاسایش و جێگیر کردنی باری ئەمنی، و پاراستنی هاووڵاتیان و بەرژەوەندییە گشتییەکان”. سەرچاوەکان و زانیاری زیاتر لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە: https://t.co/nD59kNKppP
See More
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
@Tech4PeaceKRD
17 days ago
سەرەڕای بڵاوەی پێکردنی هێزی ئەمنی لە بەغدا. بەڵام ئەو ڤیدیۆیەی کە بڵاوکراوەتەوە کۆنە، بەو پێیەی دەرکەوت کە ڤیدیۆکە لە شوباتی 2026 بڵاوکراوەتەوە👇👇
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
@Tech4PeaceKRD
18 days ago
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "خۆپێشاندانی فەرمانبەران ومووچخۆرانی بەغدا کە ماوەی 10 ڕۆژە مووچەکانیان دواکەوتووە". ڕاستییەکە: ئەو ڤیدیۆیەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە و بانگەشەی ئەوەی دەکات کە خۆپیشاندانی فەرمانبەران و مووچەخۆران لە بەغدا نیشان دەدات، بەهۆی دواخستنی مووچەکانیان بۆ ماوەی 10 ڕۆژ، چەواشەکارانەیە. بەوپێیەی دوای پشکنین دەرکەوت کە ئەم ڤیدیۆیە بۆ ساڵی 2023 دەگەڕێتەوە و خۆپیشاندانێک نیشاندەدات کە لەو کاتەدا بۆ پشتگیری لە فەلەستین ڕێکخرابوو، و هیچ پەیوەندییەکی بە خۆپیشاندانەکانی ئێستا یان بابەتی دواخستنی دابەشکردنی مووچەوە نییە. گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ چەند گرتەیەک لە ڤیدیۆکە، دەرکەوت کە لەلایەن هەژمارێکی تیک تۆک لە بەرواری 13ی تشرینی یەکەمی 2023 بڵاوکراوەتەوە، ڤیدیۆکە خۆپیشاندانێکی میلیۆنی نیشان دەدات کە لەو کاتەدا لە ناوەندی بەغدا، لە مەیدانی تەحریر، بۆ پشتگیری لە فەلەستین ڕێکخرابوو. دووبارە بڵاوکردنەوەی ئەم ڤیدیۆیە هاوکاتە لەگەڵ خۆپیشاندانە فراوانەکانی بەغدا، کە لە دژی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی مانگانەیان، خۆپیشاندەران داوایان لە حکومەت کرد بە خێرایی چارەسەری کێشە داراییەکانیان بکەن. ئەم خۆپیشاندانانە لە کاتێکدا ڕوویاندا کە هێشتا پێنج وەزارەت، لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکە و ژمارەیەک لە دەزگا حکومییەکان، چاوەڕوانی دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووزی 2026ن، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی ناڕەزایەتی بەرچاو لەنێو فەرمانبەران و ڕای گشتی. سەرچاوەکان و زانیاری زیاتر لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە: https://t.co/U4CIzljQMr
See More
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
@Tech4PeaceKRD
18 days ago
ئەو ڤیدیۆیەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە و بانگەشەی ئەوەی دەکات کە خۆپیشاندانی فەرمانبەران و مووچەخۆران لە بەغدا نیشان دەدات، بەهۆی دواخستنی مووچەکانیان بۆ ماوەی 10 ڕۆژ، چەواشەکارانەیە. بەوپێیەی دوای پشکنین دەرکەوت کە ئەم ڤیدیۆیە بۆ ساڵی 2023 دەگەڕێتەوە و خۆپیشاندانێک نیشاندەدات کە لەو کاتەدا بۆ پشتگیری لە فەلەستین ڕێکخرابوو، و هیچ پەیوەندییەکی بە خۆپیشاندانەکانی ئێستا یان بابەتی دواخستنی دابەشکردنی مووچەوە نییە👇👇
See More
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
@Tech4PeaceKRD
19 days ago
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "جیاوازی نێوان ئیسڕائیل و میسر کە هاوسنوری یەکن". ڕاستییەکە: ئەو وێنەیەی کە بڵاوکراوەتەوە گوایە جیاوازی نێوان سنوورەکانی میسر و فەلەستینی داگیرکراو لەلایەن ئیسرائیلی داگیرکەرەوە نیشان دەدات، ڕاستەقینە نییە، بەوپێیەی پشکنینەکان دەریخست کە وێنەکە بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد دروستکراوە. لە کاتی پشکنینی وێنەکە بە بەکارهێنانی ئامرازە تایبەتەکانی شیکردنەوەی وێنە، ئەنجامەکان دەریانخست کە وێنەکە ڕاستەقینە نییە و بە تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد دروستکراوە. هەروەها بە بەکارهێنانی ئامرازی Gemini ی گووگڵ وێنەکەمان پشکنی، لە پشکنینی تەکنیکیدا دەرکەوت کە ئەم وێنەیە ڕاستەقینە نییە و بە شێوەی دیجیتاڵی دەستکاری کراوە یان دروست کراوە. هەروەها دەتوانرێت لە وێنەکەدا نەبوونی ناوچەی پارێزەری ئەمنی بەدی بکرێت، لە ڕاستیدا، سنووری نێوان میسر و فەلەستینی داگیرکراو لەلایەن ئیسرائیلی داگیرکەرەوە، پێکهاتووە لە ناوچەیەکی فراوانی پاراستنی ئەمنی، تاوەرەکانی چاودێری سەربازی، تەلی دڕکاوی، ڕێگای تایبەت بۆ گەشتی پاسەوانانی سنوور، هەروەها دیوارێکی پۆڵاینی بەرز کە بە ئاشکرا دیارە. لە بەرامبەردا، وێنە بڵاوکراوەکە خانوو و کێڵگە نیشان دەدات کە ڕاستەوخۆ لەتەنیشت ڕێگای سنوور دەردەکەون، بێ ئەوەی هیچ ناوچەیەکی پاراستنی ئەمنی یان جیاکەرەوە لە نێوانیاندا هەبێت. هەروەها، هیچ نیشانەیەک لە ئامرازەکانی پاراستنی سنوور، وەک تاوەرەکانی چاودێری یان ئامێرە سەربازییەکان، بە درێژایی ئەم سنوورەدا بەدی ناکرێت. سەرچاوەکان و زانیاری زیاتر لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە: https://t.co/oilkQsAo8X
See More
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
@Tech4PeaceKRD
19 days ago
ئەو وێنەیەی کە بڵاوکراوەتەوە گوایە جیاوازی نێوان سنوورەکانی میسر و فەلەستینی داگیرکراو لەلایەن ئیسرائیلی داگیرکەرەوە نیشان دەدات، ڕاستەقینە نییە، بەوپێیەی پشکنینەکان دەریخست کە وێنەکە بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد دروستکراوە👇👇
Last Seen Users on Sotwe
Pai Pai
Seen from
Guatemala
Tamil bull
Seen from
India
Piotr
Seen from
United States
เห็นแล้วขึ้น 🍆
Seen from
Turkey
🔞GitGelbe
Seen from
Turkey
Nazareno Maximiliano
Seen from
United States
putri
Seen from
Vietnam
انا فحل يمني اي شخص ديوث او متحرر يجي خاص🔥
Seen from
Jordan
gavat erkeğiniz 🙇♂️
Seen from
Turkey
Juan Hernandez
Seen from
Spain
Trends for you
1
Enes
Under 10K tweets
2
#Lanterns
Under 10K tweets
3
#LaCasaDeLosFamososMéxico
Under 10K tweets
4
Milroe
Under 10K tweets
5
Titans
Under 10K tweets
6
Jeanty
Under 10K tweets
7
Mallory
Under 10K tweets
8
Mariana
Under 10K tweets
9
Toronto
Under 10K tweets
10
#BaddiesUSA
Under 10K tweets
Most Popular Users
1
Elon Musk
@elonmusk
241.5M followers
2
Barack Obama
@barackobama
119.1M followers
3
Cristiano Ronaldo
@cristiano
113.6M followers
4
Donald J. Trump
@realdonaldtrump
111.8M followers
5
Narendra Modi
@narendramodi
107.2M followers
6
Rihanna
@rihanna
98.5M followers
7
NASA
@nasa
92.4M followers
8
Justin Bieber
@justinbieber
91.7M followers
9
KATY PERRY
@katyperry
89.5M followers
10
Taylor Swift
@taylorswift13
83.5M followers
11
Lady Gaga
@ladygaga
74.9M followers
12
Virat Kohli
@imvkohli
72.6M followers
13
Kim Kardashian
@kimkardashian
70.7M followers
14
YouTube
@youtube
68.8M followers
15
Neymar Jr
@neymarjr
65.6M followers
16
Bill Gates
@billgates
64.9M followers
17
Selena Gomez
@selenagomez
62.6M followers
18
The Ellen Show
@theellenshow
62.3M followers
19
CNN
@cnn
61.8M followers
20
X
@x
60.8M followers
Olivia
Online
✨
⭐
💫