My name is a dream. I am from the land of magic. My father is the mountain, and my mother the mist. I was born in a year whose month was murdered; a month whose week was murdered; a day whose hours were murdered. - Sherko Bekas
When Archives Speak: To support the expansion of our growing collection, Ms. Gela Abdulla brought in "Cejnane" a 1982 collection of Russian short stories translated into Kurdish by Prof. Dr. Izzeddin Mustefa Resûl to help fill the gap in children's literature. Gela Khan entrusted us with her books to ensure their long-term preservation and public accessibility. You can now fully access and read the book directly on our website.
If you wish to contribute your books to our collection and help widen their reach through digitization and preservation, please reach out to us!
کاتێ ئەرشیڤەکان دەدوێن: بۆ هاوکاربوون لە فراوانتربوونی کۆکراوەکەمان، خاتوو گەڵا عەبدوڵا پەرتووکی ”جەژنانە“ـی هێنا، کۆکراوەیەکی ساڵی ١٩٨٢، پێکهاتووە لە کۆمەڵێک چیرۆکی ڕووسی، لەلایەن پڕۆفیسۆر د. عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ وەرگێڕدراوە بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی لەنێو وێژەی منداڵاندا بوونی هەبوو. گەڵا خان ئەم کتێبانەی سپاردە متمانەی ئێمە تاوەکوو بپارێزرێن و بەردەست بن بۆ خەڵک. ئێستا دەتوانن ڕاستەوخۆ کتێبەکە لە ماڵپەڕەکەمان بخوێننەوە.
گەر دەخوان بەشدار بن لەوەی کتێبەکانتان ببێتە بەشێک لە کۆکراوەکەمان و لەڕێی دیجیتاڵکردن و پاراستنەوە بەردەست بن بۆ خەڵکی تر، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن!
When you see someone who has lost weight, looks tired, gained weight, has acne, dark circles under their eyes, or anything else, don’t give them your golden comment because they are fully aware of what’s happening to them.
When Archives Speak: For this month's highlight, we feature Ehmedê Xanî's Mem û Zîn in Arabic. Translated by the celebrated scholar and author Mohemmed Sa'îd Remezan al-Bûtî.
The masterpiece is widely regarded as one of the most impactful works in Kurdish literature. Renowned for its poetic richness and literary depth, Xanî’s masterpiece has earned widespread regional and international acclaim, with translations spanning more than 20 languages.
You can find a few different copies of Mem ü Zîn in our Archives.
کاتێک ئەرشیفەکان دەدوێن: ئەرشیڤی ئەم مانگە تایبەتە بە بەرهەمی مەم و زینی ئەحمەدی خانی بە زمانی عەرەبی، لەلایەن زانا و نووسەری بەناوبانگ محەمەد سەعید ڕەمەزان ئەلبووتییەوە وەرگێڕدراوە.
ئەم کارە ناوازەیە بە یەکێک لە کاریگەرترین و پایەدارترین بەرهەمەکانی ئەدەبی کوردی دەژمێردرێت. شاکارەکەی خانی کە بە دەوڵەمەندیی هۆنراوەیی و قوڵایی ئەدەبی ناسراوە، توانیویەتی ناوبانگ و پێشوازییەکی فراوانی ناوخۆی و نێودەوڵەتی بەدەستبێنێت، بە جۆرێک کە تا ئێستا بۆ زیاتر لە ٢٠ زمان وەرگێڕدراوە.
دەتوانیت چەند کۆپییەکی جیاوازی مەم و زین لە ئەرشیفەکەماندا بخوێنیتەوە.
We’ve been traveling with The Jiyan Archives all across the region to gather archives for the first book celebrating everyday Kurdish women.
Thank you to the families who opened their homes, and to The Lotus Flower and Jan Coffee and Breakfast for the incredible hospitality along the way!
لەگەڵ ئەرشیڤی ژیان گەشتێکمان ڕێکخست بۆ کۆکردنەوەی ئەرشیڤ بەمەبەستی سازدانی یەکەمین کتێب کە ڕێزگرتن و پێزانین بۆ ژیانی ڕۆژانەی ژنانی کورد.
سپاس بۆ ئەو خانەوادانەی دەرگای ماڵی خۆیان بۆ کردینەوە و، سپاس بۆ گوڵی لۆتۆس (The Lotus Flower) و جان کۆفی & برێکفاست (Jan Coffee & Breakfast) بۆ ئەو میواندارییە گەرموگوڕەیان لەمیانەی گەشتەکەدا.
Our latest publication, Being.Lost, is based on our exhibition hosted in Ranya featuring works from Shamal Hisamadin and Hardi Kurda and guided by the curatorial vision of Niga Salam and co-curated by Anna Zamecka. These pages hold the emotional stories explored in the exhibition. A bedroom kept prepared by a still-anticipant mother, a set of untouched Kurdish clothes on a hanger, a dog waiting endlessly for its owner: Shamal Hisamadin’s poignant photography exposes the spaces left behind by migration.
The reading experience of Being.Lost mirrors the exhibition's themes of loss, distance, and fragmented connection. Rather than functioning solely as a catalog, the book serves as an extension of the exhibition's emotional landscape, bringing together photo essays, artists' reflections, and sound notes collected during the exhibition and forming moments of pause and contemplation.
Available for purchase soon.
نوێترین بڵاوکراوەمان، ون.بوون، بەرمەبنای پێشانگاکەمان بوو کە لە ڕانیە ساز درا و، تێیدا کارەکانی شەماڵ حیسامەدین و هەردی کوردە، بە ڕێبەری ڕوانگەی سازدەرییانەی نیگا سەلام، و یاریدەدەری ڕوانگەی سازدارییانە ئانا زامێتسکا نمایش کران. ئەم لاپەڕانە چیرۆکەیلێکی بەسۆز هەڵدەگرن کە لە پێشانگاکە نمایش کران. جێخەوێک کە هێشتا ئامادە دەکرێ لەلایەن دایکێکی چاوەڕوانەوە، دەستێ جلوبەرگی کوردی کە هەڵواسراوە، سەگێک کە چاوەڕوانی خاوەنەکەیتی: وێنەگرییە قووڵەکەی شەماڵ حیسامەدین ئەو بۆشایییانە دەخاتە ڕوو کە بەهۆی کۆچکردنەوە جێهێڵدراون.
ئەزموونی خوێندنەوەی ون.بوون ڕەنگدەرەوەی تێماکانی پێشانگاکەیە: لەدەستدان، دووری و، پەیوەندییە پچڕاوەکان. ئەم کتێبە جگە لەوەی تەنها وەک پۆلێنکارییەک کار بکا، وەکوو درێژکراوەی دیمەنی بەسۆزیی پێشانگاکەیش کار دەکات، وێنە-وتارەکان، تێڕوانینی هونەرمەندان و تێبینییە دەنگییەکان کۆ دەکاتەوە کە لەمیانەی پێشانگاکە بەڕێو چوو و، ساتگەلێک بۆ تێڕامان دروست دەکەن.
بەم زووانە بەردەست دەبێت بۆ کڕین.
Kurdistan Center for Arts and Culture and The Jiyan Archives will travel across southern Kurdistan in a roaming archive van, collecting and preserving the photographs, documents and memories of Kurdish women for the first Kurdish Women's Archive book.
Bring your family photographs, letters, certificates and personal archives to the van. Materials will be scanned and returned immediately.
ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور و ئەرشیڤی ژیان، بە ڤانێکی گەڕۆکەوە بە شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستاندا دەگەڕێن بە مەبەستی کۆکردنەوە و پاراستنی وێنە، بەڵگەنامە و یادەوەرییەکانی ژنانی کورد بۆ یەکەمین کتێبی ئەرشیڤی تایبەت بە ژنانی کورد.
ئێوەش دەتوانن وێنە خێزانییەکان، نامە، بڕوانامە و ئەرشیفە تایبەتییەکانی خۆتان بهێنن بۆ ڤانەکە. تەواوی کەرەستەکانتان دەستبەجێ سکان دەکرێن و هەر ئەو کاتە پێتان دەدرێتەوە.