کوردی | فارسی
🔺#بەپەلە | هۆشداری بەپەلە و گرنگی میدیایی بۆ ڕای گشتیی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛
حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دەستپێکی شەڕی ٣٩ ڕۆژەوە بەشدارییان لە کۆنگرەیەک و ڕێککەوتننامەیەک لەگەڵ ئێرانییەکان کردووە کە کورد لە هەردووکیاندا بە نەتەوە نەناسراوە
نەتەوەی خۆشەویستمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە، کە لە سەرەتای جەنگی ٣٩ ڕۆژەی (ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران) تاکوو ئێستا، حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بریتی لە؛ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان "پژاک"، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران "حدکا"، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بەشدارییان لە کۆنگرەیەک و ڕێککەتننامەیەک لەگەڵ لایەنە ئێرانییەکان کردووە:
1. کۆنگرەی ئازادیی ئێران
2. بەڵگەنامەی «بنەما لانیکەمەکانی مافی مرۆڤ بۆ قۆناغی ڕاگوزەر» (لە ئۆسلۆ)
📌 خاڵە هۆشداریی و مەترسیدارەکان:
— پێناسەنەکردنی کورد بە نەتەوە: لە هەردوو بەڵگەنامەکەدا، کورد وەک «نەتەوە» پێناسە نەکراوەو و دانیپێدا نەنراوە.
— داشکاندن بۆ ئاستی خەڵکی خۆجێیی: لە کۆنگرەی ئازادیی ئێراندا کە سێ حیزبی ناوبراو بەشدارن، پێگەی نەتەوەی کورد دابەزێنراوە بۆ «خەڵکی خۆجێیی» (هاوشێوەی پێگەی سوورپێستەکانی ئەمریکا)، کە ئەمەش پاشەکشەیەکی مەترسیدارە لە مافی دیاریکردنی چارەنووس/خۆبڕیاردان.
ئەمە تەنیا ئاگادارییەکە بۆ خەڵکی نیشتمانپەروەر و نەتەوەپەروەری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. با لەبیرمان نەچێت ئەمڕۆ هەرچیک بکەین سبەینێش بەقەد بڕیارەکانی ئێستا پشکمان بەر دەکەوێت.
نەتەوە بوونمان هێڵی سوورە و پاشەکشەی لێناکەین بۆیە میدیاکان و ڕای گشتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێویستە بە وردییەوە چاودێری ئەم جووڵە سیاسییانە ببن و داوای ڕوونکردنەوە لە سەرکردایەتیی ئەم حیزبانە بکەن بۆ پاراستنی نەتەوە و خاکی پیرۆزمان کوردستان. با خەجاڵەتی ڕووی سووری شەهیدانمان نەبین و نەوەی داهاتووش تف و لەعنەتمان نەکەن.
🔺 #فوری | هشدار فوری و مهم رسانهای به افکار عمومی مردم شرق کردستان (ایران)؛
احزاب کردستان ایران از آغاز جنگ ۳۹ روزه در یک کنگرە و یک توافقنامه با جریانهای ایرانی مشارکت داشتەاند که در هر دوی آنها کورد بهعنوان «ملت» به رسمیت شناخته نشدهاست.
بدینوسیله به اطلاع ملت شریفمان در کردستان ایران میرسانیم که از زمان آغاز جنگ ۳۹ روزه (آمریکا-اسرائیل و ایران) تا کنون، احزاب کردستان ایران از جمله: حزب حیات آزاد کردستان «پژاک»، حزب دمکرات کردستان ایران «حدکا»، کومله کردستان ایران و کومله زحمتکشان کردستان، در یک کنگرە و یک توافقنامه با جریانهای ایرانی شرکت کردهاند:
۱. کنگره آزادی ایران
۲. سند «حداقل اصول حقوق بشر برای دوران گذار» (در اسلو)
📌 نکات نگرانکننده و مورد هشدار:
— عدم تعریف کوردها بهعنوان ملت: در هر دو سند مذکور، کورد بهعنوان «ملت» تعریف نشده و به رسمیت شناخته نشدهاند.
— تنزل به سطح مردمان بومی: در «کنگره آزادی ایران» که سه حزب یادشده در آن حضور دارند، جایگاه ملت کورد تا حد «مردمان بومی» (مشابه وضعیت سرخپوستان آمریکا) تقلیل یافته است؛ امر خطرناکی که عقبنشینی آشکار از حق تعیین سرنوشت ملتمان محسوب میشود.
این تنها یک آگاهیبخشی به مردم میهندوست و ملّیگرای شرق کردستان است. فراموش نکنیم آنچه امروز انجام میدهیم، سهم فردای ما را تعیین خواهد کرد.
ملت بودن ما خط قرمز ماست و در این مورد سازش نخواهیم کرد؛ از این رو رسانهها و افکار عمومی شرق کردستان (لرستانات، ایلام، کرمانشاه، سنندج و اورمیە) باید با دقت تحرکات سیاسی اخیر را زیر نظر داشته باشند و برای حفاظت از ملت و خاک مقدسمان کوردستان، از رهبری این احزاب شفافسازی و توضیح بخواهند تا شرمنده روی سرخ شهدا نشویم و نسلهای آینده لعن و نفرینمان نکنند.