چیرۆکی کوردێکی ڕۆژئاوا
هەموو بەیانییەک، کاتێک دوکانەکەم دەکەمەوە و لەسەر کورسییەکەم دادەنیشم، هەست بە ئارامییەک دەکەم کە وەسف ناکرێت! بە پێچەوانەشەوە، ئەو ڕۆژانەی کە ناچمە سەر کار، هەست بە بێهیواییەکی زۆر دەکەم، وەک ئەوەی بەشێک لە ڕۆحم لە دەست دابێت!
ناوم (سەرفراز عەوجی)یە و تەمەنم ٢٩ ساڵە. خەڵکی شاری (عاموودە)م لە ڕۆژئاوای کوردستان. لە گەنجییەوە، خولیام بۆ کار و پیشەی دەستی هەبووە، بەتایبەت؛ هونەری دارتاشی.
لە کەشێکی هونەریدا گەورە بووم؛ خاڵەکانم ئاشقی هونەر بوون و لە ڕێی ئەوانەوە منیش ئەم خولیایەم بۆ مایەوە و هەنگاوبەهەنگاو دەستم بە دروستکردنی چەند کارێکی جیاواز کرد؛ کە لە سەرەتادا، وەک دیاری پێشکەشی هاوڕێکانمم دەکرد.
بە تێپەڕبوونی کات و زیادبوونی خواست لەسەر کارەکانم، بڕیارم دا پڕۆژەی تایبەت بە خۆم بکەمەوە. بۆ ئەم مەبەستە دوکانێکی بچوکم لە ناو بازاڕی عاموودەدا کردەوە و دەستم بە کارکردن کرد و بەردەوام بووم تا وایلێهات تەنانەت لە شارە جیاوازەکانی وەک؛ قامیشلۆ، گیرکێ لێگە، دێریک و ... داواکاری لەسەر کارەکانم زیادی کرد.
هەمیشە هەوڵ دەدەم دیزاینی نوێ و جیاوازی وا پێشکەش بکەم کە لەگەڵ سەلیقەی هەر کڕیارێکدا بگونجێت. نرخی بەرهەمەکانیشم هەرزانن و لە نێوان ١٥ بۆ ٢٥ دۆلار دایە، کە بەپێی جۆر و قەبارەی پارچەکان دەگۆڕێن.
پەیامی من بۆ هەموو گەنجان ئەوەیە کە باوەڕیان بە تواناکانیان هەبێت، کار لەسەر بەهرەکانیان بکەن و پەرەی زیاتری پێ بدەن و لە ئاڵنگارییەکان نەترسن؛ چونکە خەونەکان چەندە دوور دەربکەون، هەر بەدی دێن.
عاموودە
-
Story of a Kurd from Western Kurdistan
Every morning, when I open my shop and sit on my chair, I feel a peace that words can’t describe! On the other hand, on the days I can’t go to work, I feel an overwhelming emptiness—almost as if part of my spirit has been taken away.
My name is Sarfraz Awoji, and I am 29 years old. I am from the city of Amûdê in Rojava (Western Kurdistan). Since I was young, I’ve always been drawn to handicrafts—especially the art of wood engraving.
I grew up in an artistic environment; my uncles were passionate about the arts, and through them, this passion took root in me too. Step by step, I began creating different pieces, which at first I would offer as gifts to my friends.
As time went on and demand for my work increased, I decided to establish my own small project. For that purpose, I opened a tiny shop in the Amûdê market and started working consistently. Over time, the interest grew so much that requests began coming from other cities as well—Qamişlo, Girke Lege, Dêrik, and more.
I always try to present unique and original designs that match each customer’s taste. My products are affordable, usually ranging from 15 to 25 dollars, depending on the type and size of each piece.
My message to every young person is this: believe in your abilities, invest in your talents, stay committed to your goals, and do not fear challenges. No matter how far your dreams seem, they always find their way to you in the end.
Amûdê
-
قصة كردي من غرب كردستان
في كل صباح، عندما أفتح دكاني وأجلس على كرسيي، أشعر براحة لا توصف! أما في الأيام التي لا أذهب فيها إلى العمل، فأشعر بيأس شديد، كما لو أنني فقدت جزءً من روحي!
اسمي (سرفراز عوجي)، عمري 29 عاماً. أنا من مدينة (عامودا) في غرب كردستان. منذ صغري، كان لدي شغف بالحرف اليدوية، وخاصة فن النجارة.
نشأت في بيئة فنية؛ كان خوالي يعشقون الفن، ومن خلالهم ورثت هذا الشغف، وبدأت تدريجياً في إبداع العديد من الأعمال المختلفة؛ والتي كنت أهديها في البداية لأصدقائي.
ومع مرور الوقت وازدياد الطلب على أعمالي، قررت أن أفتتح مشروع خاص بي. ولهذا الغرض، افتتحت دكاناً صغيراً في السوق وبدأت العمل، واستمرت في ذلك حتى وصلت إلى مدن مختلفة مثل: قامشلو، وكركي ليكا، وديريك، وغيرها. ازداد الطلب على أعمالي.
أسعى دائماً لتقديم تصاميم جديدة ومختلفة تناسب ذوق كل عميل. أسعار منتجاتي مناسبة، تتراوح بين 15 و25 دولاراً أمريكياً، حسب نوع وحجم القطع.
رسالتي لجميع الشباب والشابات هي أن يؤمنوا بقدراتهم، وأن يعملوا على تطوير مواهبهم، وأن لا يخشوا التحديات؛ فمهما بدت ومهما بدت الأحلام بعيدة، بالنهاية ستتحقق.
عامودا.
#Amûdê | #Vim_Foundation
https://t.co/QsOe6T5lKy
چیرۆکی کوردێکی باشوور
ئەو هەموو ساڵەی کارم کرد، تەنها چاوم بە پیاوێک کەوت ژمارەی پێڵاوەکانی ٥٠ بێت.
ناوم (ئەحمەد حسێن سادق)ـە. لە گەڕەکی (سەرگۆل) لە خوار مزگەوتی (دوو دەرگا)ی شاری (سلێمانی) لەدایک بووم. لە تەمەنی ١٥ بۆ ١٦ ساڵییەوە، لەبەردەستی وەستایەکدا، وەک شاگرد دەستم پێ کرد و بەردەوام بووم؛ شارەزاییەکی باشم لە کارەکەمدا پەیدا کرد و بوومە خەلفەی وەستا...
وەستاکەم ناوی (حاجی بەکر) بوو؛ لە دروستکردنی پێڵاودا، شارەزایەکی کارامە بوو؛ من و زۆری تریش لەسەر دەستی ئەو، فێری دروستکردنی پێڵاو بووین.
لە زستاناندا، ڕۆژانە ٦ تا ٧ جووت پێڵاو و لە هاوینانیشدا، ژمارەیەک کڵاشم دروست دەکرد.
لە پیشەکەدا، ئامێرەکانی (سایەتاشین، جاموڕەسپە، ژێ لەتکردن)ـمان بەکار دەهێنا، کە زۆربەیان دەستکردی وڵاتانی (دانیمارک، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا) بوون. پێستەی خۆشکراومان لە شاری (بەغداد)ەوە بۆ دەهات. ئەو مەترەیەی پێوانەی پێڵاومان پێ دەکرد، ناوی (ئێلچی)بوو. پێڵاوی جاران لە جۆرەکانی (کەوش و پوتین) بوون، دواتر شێوە و خواستی هەمەجۆری تر پەیدا بوو، لەوانە؛ جۆرێکی ئافرەتان، کە لە کاتی ئامادەکاریی کەلوپەلی بوکێنیاندا، لە ڕەنگی کراسی بووکێنییەکە دروستیان دەکرد...
تا ئێستا، هەر خۆم بە شاگرد دەزانم؛ دڵم بە شوێنەکە دەکرێتەوە و بڕیارە تا کۆتایی بەجێی نەهێڵم. لەسەر وەسیەتی وەستاکەم، ئێرەمان بە هەموو کەلوپەلەکانی جارانیەوە، وەک مۆزەخانەیەک پاراستووە.
-
Story of a Kurd from Southern Kurdistan
All these years I’ve worked, yet I’ve only ever seen one man whose shoe size was 50.
My name is Ahmad Hussen Sadiq. I was born in the Sargol neighborhood, below the Dû Darga Mosque in the city of Sulaimani.
When I was around fifteen or sixteen years old, I began working as an apprentice under a master craftsman, and I stayed in the trade ever since. I became skilled in my craft and eventually took the position of khalfa (senior apprentice).
My master’s name was Haji Bakr, a highly skilled shoemaker. Many of us learned the craft of shoemaking under his guidance.
In winter, we made about six to seven pairs of shoes per day, and in summer, we crafted several pairs of klash (traditional Kurdish footwear).
In our profession, we used tools such as the sayatashin, jamuraspa, and jê letkirdin, most of which were handmade imports from Denmark, Germany, and Italy. The leather we used came from Baghdad, and our measuring tape—known as Elchi—was essential to our work.
Shoes back then were mostly of the kawsh and boot types, but over time, styles and preferences diversified. For example, we began crafting women’s shoes that matched the color of their wedding dresses for bridal preparations.
Even now, I still consider myself an apprentice. My heart is tied to my workshop, and I’ve promised myself to continue until the very end. According to my master’s will, we have preserved all the old tools and equipment from those earlier times as if they were treasures in a museum.
-
قصة كردي من جنوب كردستان
طوال سنوات عملي، لم ألتقِ إلا برجلٍ واحد كان قياس حذائه ٥٠.
اسمي (أحمد حسين صادق) ولدت في حي (سركول) أسفل مسجد (دو دركا) في السليمانية. من سن ١٥-١٦، بدأت وواصلت التلمذة على يد معلم للحرفة(الاسطة)؛ اكتسبت مهاراتٍ جيدة في عملي وأصبحتُ مساعداً له.
كان اسم معلمي (الاسطة) (حاجي بكر)، وقد كان خبيراً وماهراً في صناعة الأحذية، إذ تعلم كثيرون غيري صنع الأحذية على يديه.
في الشتاء، كنتُ أصنع ٦ إلى ٧ أزواج من الأحذية يومياً، وفي الصيف، عدداً من الكيوة.
في المهنة، كنا نستخدم عدد من الادوات، وقد كان معظمها مصنوع في ( الدنمارك وألمانيا وإيطاليا).
كنا نستلم الجلود من (بغداد)، كان المتر الذي نستخدمه لقياس الأحذية يسمى (إلجي). كانت الأحذية في السابق من نوعي (كوش وبوت)، ثم ظهرت أشكال ومتطلبات أخرى، منها: نوع خاص بالنساء والذي كان يتم صنعه عند تحضيرات الزفاف وكان من لون فستان الزفاف .
حتى الآن، ما زلت أعتبر نفسي مساعدا وتلميذا في هذه المهنة؛ قلبي مع هذا المكان ولن أتركه حتى النهاية. بوصية معلمي (الاسطة)، حافظنا على هذا المكان كمتحف بكل أثاثه القديم.
#sulaymaniyah | #Vim_Foundation
https://t.co/QsOe6T5lKy
چیرۆکی کوردێکی ڕۆژهەڵات
ناوم (محەممەد ئەدوایی)یە و تەمەنم ٧٠ ساڵە. خەڵکی گوندی (سلێن)ی هەورامینشینی سەر بە شاری (سەوڵاوا)م لە پارێزگای کوردستان. پێشتر خزمەتکاری مزگەوتی گوندەکەمان بووم، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا و بەهۆی ئەوەی هاوسەرەکەم توشی نەخۆشی (زەهایمەر) بوو و نەدەکرا بە تەنیا بەجێی بهێڵم، پیشەکەمم گۆڕی...
لەبەر ئەوەی گوندی سلێن، پڕ گەشتیارترین گوندی ڕۆژهەڵاتە، گەشتیارێکی زۆر ڕووی لێ دەکەن و پەرە بە شوێنەکە دەدرێت؛ بژێوی خەڵکێکی زۆری لەسەرە و منیش یەکێکم لەو کەسانە. جگە لەمە، تەزبیح دروست دەکەم.
خەڵکی زۆرتر حەزیان لە تەزبیحی جۆری قەزوانە و وەک شتێکی کوردانە سەیری دەکەن؛ بۆیە منیش لەم جۆرەیان بۆ دروست دەکەم.
هەوڵ دەدەم لە کات و وەرزی خۆیدا بڕۆمە شاخەکانی هەورامان و قەزوان کۆبکەمەوە و بە شێوازی جۆراوجۆر تەزبیحیان لێ دروست بکەم. هیچ ئامێرێکی کارەبایی بۆ کونکردنی دەنکی قەزوان بەکار ناهێنم. تەزبیحەکانم بۆ زۆربەی ئاوەدانییەکانی دەوروبەر و تەنانەت بۆ باشووری کوردستانیش دەنێرم.
-
Story of a Kurd from Eastern Kurdistan
My name is Mohammad Adwaee, and I am 70 years old. I am from the village of Slen in Hawraman, which belongs to the city of Sawlawa in the Kurdistan Province of Iran. I used to work as the caretaker of our village mosque, but in recent years, after my wife developed Alzheimer’s disease, I had to quit my job to take care of her.
Since Slen is one of the most visited villages in Eastern Kurdistan, many tourists come here, and tourism has become a main source of income for locals — myself included. Besides that, I make prayer beads (tasbih) by hand.
Most people prefer tasbihs made from Qazwan (Atlantic pistachio) wood, which they see as a symbol of Kurdish identity. That’s why I focus on crafting them from this type of wood. During its season, I hike through the mountains of Hawraman to collect Qazwan branches, and then I carve each bead entirely by hand, without using any electrical tools.
I send my handcrafted tasbihs not only to nearby towns but even to Southern Kurdistan, where they are especially appreciated for their authenticity and craftsmanship.
قصة كردي من شرق كردستان
اسمي ( محمد أدواي)، عمري ٧٠ عاماً. أنا من قرية (سلين) التابعة لمدينة هورامان التابعة لمركز (سولاوا) في محافظة كردستان. كنت أعمل خادماً في مسجد قريتنا، ولكن في السنوات الأخيرة، ولأن زوجي كان يعاني من مرض الزهايمر ولم أستطع تركه بمفرده، وعليه غيرت وظيفتي.
ولأن قرية سلين هي أكثر قرية سياحية في الشرق، يزورها الكثير من السياح، والمكان في طور التطوير؛ فهي تعتمد على معيشة الكثير من الناس، وأنا واحد منهم. بالإضافة إلى ذلك، أصنع سبحات.
يفضل الناس سبحة قزوان ويعتبرونها سبحة كردية؛ لذلك أصنع لهم هذه السبحة.
أحاول الذهاب إلى جبال هورامان وقزوان في الوقت المناسب لجمعها وصنع سبحات بطرق مختلفة.
لا أستخدم أي أدوات كهربائية لثقب بذور السبحة. أرسل سبحاتي إلى معظم القرى المجاورة، وحتى إلى جنوب كردستان.
#Sewlawa | #Vim_Foundation
https://t.co/QsOe6T5lKy
چیرۆکی کوردێکی باشوور
لە بیرم دێت، له گوندهكهی خۆمان، لە سهرهتادا به بێڵ و خاكهناز پهتاتهمان دهچاند، بەڵام دواتر بووینه خاوهنی چهندین ئامێری كشتوكاڵی.
ناوم (بهشیر جهلیل)ـه و تهمهنم ۳۹ ساڵە. خهڵكی گوندی (زیناوا)ی سەر بە قەزای (شێخان)م لە پارێزگای (دهۆک). تا پۆلی شەشی سهرهتاییم خوێند و وازم لە خوێندن هێنا. هەر لە منداڵییەوە، لە کاتی چاندنی پەتاتەدا، هاوكاریی باوك و مامهكانم دهكرد...
له كۆتایی ساڵی ٢٠٠٠دا، دهستمان بە چاندنی پەتاتە کرد. له سهرهتادا، نزیکەی ٢٧ دۆنم زهویمان چاند و ساڵ دوای ساڵ، پهرهی زیاترمان پێ دا و ئاستی بهرههمهێنانمان بهرزتر كردهوه.
ماوەی ١٦ ساڵە، وهكو جوتیارێك ساڵانە له دوو وهرزدا، نزیكهی ٢٥٠- ٣٠٠ دۆنم زهویی دەکەین بە پەتاتە؛ بهشێك لەو زهوییانە، هی خۆمانەوە و له باو و باپیرانهوه بۆمان ماوهتهوه.
بەشداری چەند خولێکی کشتوکاڵیم کردووە کە چەند ڕێكخراوێکی ناوخۆیی و بیانی بۆیان کردوینەتەوە و بەهۆیەوە شارەزایی زۆرم پەیدا کردووە و خەڵکانی تریش سوود له بیرۆكه و ئهزموونەکانم وەردەگرن؛ تەنانەت له لایهن ڕێكخراوێكی كشتوكاڵیی تایبهت به زیادكردنی بهرههم، وەک باشترین جوتیار له سهر ئاستی عێراق و ههرێمی كوردستان خەڵات كرام.
له وهرزی کۆکردنەوەی بەرهەمی پهتاتەدا، زیاتر لە ١٥٠ كرێكار لە لای من كار دهكهن، کە زۆربەیان خهڵكی سنوورهكهی خۆمانن، بەشێکیشیان ئەو ئاوارانەی شەنگال و ئێزدییەکانن، کە له ساڵی ٢٠١٤ له ترسی داعش هەڵهاتن و لە كهمپهكانی سنووری (شێخان) نیشتەجێ بوون.
کرێکارەکان، ڕۆژانە پێنج بۆ شەش کاتژمێر و بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژ كار دەکەن و له كۆتایی هەر ههفتەیەکیشدا مافی ماندووبوونی خۆیان وەردەگرن.
له ئێستادا، بهرههمی ڕۆژانەی پهتاتهی دهشتی ناوكۆر، جگە لە پڕکردنەوەی پێداویستیی ناوخۆ، ڕەوانەی باشوور و ناوهڕاستی عێراقیش دەکەین؛ خۆشبهختانه ساڵی ڕابردووش، بەرهەمێکی زۆری پەتاتەمان ڕهوانهی وڵاتانی كهنداو كرد.
-
Story of a Kurd from Southern Kurdistan
I remember that in the beginning, in our village, we used to plant potatoes with shovels and simple tools, but later we became owners of various agricultural machines.
My name is Bashir Jalil, and I am 39 years old. I am from the village of Zinawa, part of the Shekhan district in Duhok province. I studied up to the sixth grade of primary school, then I stopped. Since childhood, during the potato-planting season, I would help my father and uncles...
At the end of the year 2000, we officially started planting potatoes. In the beginning, we cultivated nearly 27 donums (6.6 acres) of land. Year after year, it brought us more income, and we were able to increase our production.
For the past 16 years, as farmers, we have planted nearly 250 to 300 donums (61.7-74.1 acres) of land with potatoes twice a year. Part of this land belongs to us, passed down from our fathers and grandfathers.
I have participated in several agricultural training courses held by both local and international organizations. Through them, I gained a lot of expertise, and others have also benefited from my knowledge and experience. I was even awarded by a specialized agricultural organization for increasing productivity and was named the best farmer in Iraq and the Kurdistan Region.
During the potato harvest season, we employ more than 150 workers. Most of them are from our own area, and some are Yazidi and Shingal refugees who fled ISIS in 2014 and settled in the camps in the Shekhan district.
The workers work five to six hours a day for 45 days, and at the end of each week, they receive their rightful rest days.
Today, the daily production of Zinawa potatoes not only covers local market needs but is also distributed across Southern and Central Iraq. Fortunately, last year, we were even able to export a large quantity of potatoes to Gulf countries.
-
قصة كردي من جنوب كردستان
أتذكر أننا في قريتنا كنا نزرع البطاطس باستخدام المجرفة، لكننا امتلكنا لاحقاً العديد من الأدوات الزراعية.
اسمي (بشير جليل)، عمري ٣٩ عاماً. أنا من قرية (زيناوا) التابعة لقضاء (شيخان) بمحافظة (دهوك). درستُ حتى الصف السادس الابتدائي ثم تركتُ الدراسة. منذ صغري، كنتُ أساعد والدي وأعمامي في زراعة البطاطس.
في أواخر عام ٢٠٠٠، بدأنا بزراعة البطاطس. في البداية، زرعنا حوالي ٢٧ فداناً من الأرض، وسنة بعد سنة، توسّعنا وزاد مستوى الإنتاج.
لمدة ١٦ عاماً، كمزارع، نزرع حوالي ٢٥٠-٣٠٠ فدان من الأرض في موسمين؛ بعض هذه الأراضي ملك لنا ورثناها عن أجدادنا.
حضرتُ العديد من الدورات الزراعية التي نظمتها منظمات محلية وأجنبية، واكتسبتُ خبرة كبيرة، وسيستفيد الآخرون من أفكاري وتجاربي.
لقد حصلتُ على جائزة أفضل مزارع في العراق وإقليم كردستان من منظمة زراعية تُعنى بزيادة الإنتاج.
خلال موسم حصاد البطاطس، يعمل لديّ أكثر من ١٥٠ عاملاً، معظمهم من منطقتنا، وبعضهم لاجئون من سنجار وإيزيديون، فروا عام ٢٠١٤ خوفاً من داعش واستقروا في مخيمات على الحدود (شيخان).
يعمل العمال من خمس إلى ست ساعات يومياً لمدة ٤٥ يوماً، ويتقاضون أجورهم في نهاية كل أسبوع.
حالياً، يُنتج محصول البطاطس اليومي من سهل ناوکور، بالإضافة إلى تلبية الاحتياجات المحلية، كما نُصدّر إلى جنوب ووسط العراق؛ ولحسن الحظ، صدّرتُ العام الماضي محصولاً كبيراً من البطاطس إلى دول الخليج.
#Duhok | #Vim_Foundation
https://t.co/QsOe6T5lKy
چیرۆکی کوردێکی باشوور
جەنگ هیچ ڕووخسارێکی مرۆڤانەی نییە و هەرگیز نابێتە هاوڕێی مرۆڤەکان. جگە لە مرۆڤ و ئهندامهكانی، به قاچەکانی خۆشمەوە، کە بە دەستی خۆم ناشتوومن، گوڵ، ڕێواس و ئاژەڵەکانیش قوربانیی (مین)ن.
ناوم (وشیار)ە، خەڵکی گوندی بیاوێڵەی سەر بە پارێزگای هەڵەبجەم و لهدایكبووی ساڵی ١٩٦٣م. بە (وشیاری مین) ناسراوم. خۆم و قاچە دەستکردەکانم هەموو ڕۆژێک پێکەوە ڕێ دەکەین و لەسەر پێکانم لە بەرزیدا ڕادەوەستم و پاشان دەڕوانمە ئەو شوێنانەی لە پاشماوەی مینەکان پاکم کردوونەتەوه. جارێکیان کاتێک چوومە ناو کێڵگەمینێکەوە، بینیم مینێك بە ١٥ سهر ئاژەڵدا تەقیبووەوە... دواتر هەموویانم بە کۆڵ هێنایە دەرەوه.
ماوەی ٣٧ ساڵە کار لە سەر هەڵگرتنەوە و پوچەڵکردنەوەی مین و تهقهمهنی دەکەم. تا ئێستا، ژمارەیەکی زۆرم لێ هەڵگرتوونەتەوە، بە تایبەت لە سنووری پێنجوێن. بەهۆی کارەکەمەوە هەر دوو قاچم لە دەست داوە. بەڵام ئەمە نهیوهستاندووم، بەڵکو بەردەوامم لەسەر پوچەڵکردنەوەی مین لە هەر جێگەیەکی کوردستان بێت، ئەوەش تهنها لە پێناو ڕزگارکردنی مرۆڤایەتیدایه.
-
Story of a Kurd from Southern Kurdistan
War has no human face and can never be a friend to humanity. Beyond people and their bodies, even with my artificial legs, which I built with my own hands, flowers, rhubarb, and animals have all fallen victim to landmines.
My name is Wshyar, from the village of Biawela in Halabja province, born in 1963. I am known as “Wshyari Min” (Landmine Wshyar). Every day, together with my handmade prosthetic legs, I walk and climb the highlands, then look over the places that I have cleared of mines in the past.
Once, when I entered an area, I saw a mine explode under 15 animals at once… later, I pulled them all out one by one on my shoulders.
For 37 years, I have been working to clear and dismantle landmines and explosives. Until now, I have cleared a great number of them, especially in the Penjwen border areas.
Because of my work, I lost both of my legs. Yet this has not stopped me. On the contrary, I continue to dismantle mines wherever they exist in Kurdistan — solely for the sake of saving human lives.
-
قصة كردي من جنوب كردستان
الحرب بلا وجه إنساني، ولن تصادق البشر أبداً. فبالإضافة إلى البشر وأعضائهم، بما في ذلك قدميّ اللتين دفنتهما بيديّ، فإن الزهور والشجيرات والحيوانات أيضاً ضحايا للألغام.
اسمي (وشيار)، وُلدتُ عام ١٩٦٣ في قرية بياويلا بمحافظة حلبجة. يعرفونني الناس بـأسم"وشيار ى مين".
أسير أنا وساقاي الاصطناعيتان معاً كل يوم، أقف على قدميّ بشموخ، ثم أنظر إلى الأماكن التي طهرتها من حطام الألغام. في إحدى المرات، عندما دخلتُ حقل ألغام، رأيتُ لغماً ينفجر في مكان فيه ١٥ حيوانًا... ثم حملتهم جميعاً على كتفي، واخرجتهم من المكان.
أعمل في مجال إزالة الألغام منذ ٣٧ عاماً. حتى الآن، جمعتُ عدداً كبيراً منهم، وخاصةً في بنجوين. فقدت ساقيّ بسبب عملي. لكن هذا لم يوقفني عن العمل، فأنا أواصل نزع الألغام في أي مكان في كردستان، فقط من أجل إنقاذ البشرية.
#Halabja | #Vim_Foundation
https://t.co/QsOe6T5lKy
چیرۆکی کوردێکی ڕۆژئاوا
لە کاتی هێرشی داعش بۆ سەر شارەکەمان، بە ناچاری بەرەو باکووری کوردستان کۆچم کرد و لەوێ فێری چاندنی تووتن بووم. ئەم کارە بۆ من، بوو بە بەشێک لە ژیانم.
ناوم (عومەر خەلیل مەحموود)ە و تەمەنم ٦٤ ساڵە. خەڵکی (کۆبانێ)م و زۆرێک لە خەڵکی شارەکە دەمناسن. ئەزموونی تاڵ و شیرینم چەشتووە و بە هۆیانەوە ژیانم لە قاڵب دراوە.
کاتێک گەڕامەوە کۆبانێ، درێژەم بەم پیشەیە دا. سەرباری قورسیی کارەکە، بەڵام دەستم بە چاندن و بەرهەمهێنانی تووتن کرد. کارەکەم هێندە ئاسان نییە، چونکە پێویستی بە: چاودێریکردنی وردی خاک، دروێنەکردنی وردی گەڵاکان و ئارامگرتن هەیە، بە تایبەت لە قۆناغەکانی پێگەییشتن و بڕین و وشکبوونەوەدا.
لە ڕابردوودا ئەو تووتنەی لە باکووری کوردستانەوە بە قاچاخ دەهێنرایە ئێرە، جۆرێکی تایبەت و باش بوو بەراورد بە تووتنی ئامادەکراو، کە چەندین مادەی کیمیایی لە خۆ دەگرێت.
-
Story of a Kurd from Rojava
During the ISIS attack on our city, I was forced to flee to Northern Kurdistan, where I learned the craft of cultivating tobacco. This work became a part of my life.
My name is Omar Khalil Mahmoud. I am 64 years old, from Kobanê, and many people in the city know me. I have experienced both hardship and joy, and through them, life has shaped me.
When I returned to Kobanê, I continued with this profession. Despite the difficulty of the work, I dedicated myself to planting and producing tobacco. My craft is not easy, as it requires careful monitoring of the soil, precise planting of the seedlings, and patience—especially during the stages of growth, cutting, and drying.
In the past, the tobacco smuggled from Northern Kurdistan here was of a higher and more natural quality compared to the prepared tobacco, which contains many chemical additives.
Story of a Kurd from Eastern Kurdistan
For me, every carpet carries a deep and unique meaning. I have spent so much time with them that simply looking at one brings back a sense of youth and vitality. The world of carpets is full of stories woven with the threads and sweetness of the hands of Kurdish women and girls.
My name is Mohammed. I am 74 years old and from the Kolia area in the city of Sonqur, Kermanshah province. I once worked in construction, but due to worsening conditions, I was forced to take over my father’s shop. There, I began working, and after my father passed away, I fully inherited his profession and became a carpet seller.
In my work, I focus mainly on buying old and unique carpets. These pieces, full of spirit and life, have in a way become part of my own life. When buying and selecting them, I feel deeply connected. From my experience, I can recognize the finest carpets, and some of them I simply cannot sell easily — I only wish to pass them on to people who truly understand their worth and value.
-
چیرۆکی کوردێکی ڕۆژهەڵات
بە لای منەوە، هەر فەرشێک واتایەکی قووڵ و تایبەتی هەیە. هێندە لەگەڵیان ڕاهاتووم، هەر بە سەیرکردنیان، هەست بە گەنجبوونەوە دەکەم. جیهانی فەرش پڕە لە چیرۆکی تاڵ و شیرینی دەستی ژنان و کچانی کوردستان.
من ناوم (محەممەد)ە، تەمەنم ٧٤ ساڵە و خەڵکی ناوچەی کۆلیای سەر بە شاری سۆنقوورم لە پارێزگای کرماشان. پێشتر لە بواری بیناسازیدا کارم دەکرد، بەڵام بەهۆی خراپیی بارودۆخەوە بە ناچاریی چوومە دوکانەکەی باوکم و لەوێ، دەستم بە کارکردن کرد و لە پاش کۆچی دوایی باوکیشم، ئیتر بە تەواوی پیشەکەی باوکمم وەرگرت و منیش بووم بە فەرشفرۆش.
لە کارەکەمدا، زۆرتر بە شوێن کڕینی فەرشی کۆن و تایبەتەوەم، کە لێوانلێون لە وزە و سۆز بۆ ژیان، بە جۆرێک بوون بە بەشێک لە ژیانم، لە کاتی کڕین و هەڵبژاردنیاندا زۆر هەستیار دەبم. لە ئەزموونی خۆمەوە فەرشە باشەکان دەناسمەوە و هەندێکیان هەر وا بە ئاسانی نافرۆشم و دەمەوێت تەنها بۆ کەسانێک بن کە بەها و نرخیان دەزانن.
قصة من شرق كوردستان
لكل سجادة معنى عميق ومميز بالنسبة لي. اعتدت عليها لدرجة أنني أشعر بالتجدد بمجرد النظر إليها. عالم السجاد مليء بقصص حلوة ومريرة عن النساء والفتيات الكرديات.
اسمي (محمد)، عمري ٧٤ عاماً، من منطقة كوليا بمدينة سونقورم، في محافظة كرمانشاه. كنت أعمل في مجال البناء، ولكن بسبب الظروف الصعبة، اضطرت للذهاب إلى متجر والدي، وهناك بدأت العمل.
أحرص في عملي على شراء السجاد القديم والمميز، فهو مليء بالطاقة والشغف بالحياة، حتى أصبح جزءً من حياتي. أنا دقيق جداّ في اختيار وشراء السجاد. من تجربتي الشخصية، أتعرف على السجاد الجيد، وبعضه لا أبيعه بسهولة، حيث أريد أن أبيعه لمن يعرف قيمته.
#Kermanshah | #Vim_Foundation
https://t.co/QsOe6T5lKy
چیرۆکی کوردێکی ڕۆژئاوا
ناوم (ئیبراهیم مستەفا)یە و بە (بن کرمان) ناسراوم. خەڵکی (کۆبانێ)م و تەمەنم ٦۰ ساڵە.
ئەم دوکانە لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، لە لایەن ئاوەڵزاواکەمەوە کە بە (حاجی کرمان) بانگ دەکرێت، کراوەتەوە. زۆری نەخایاند ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ بوویەوە، بە تایبەت لە لایەن حکومەتی بەعسی سوریاوە و ڕێگەیان نەدا قاوەخانەکە بەردەوام بێت. بەڵام ئەو کەسێکی خۆڕاگربوو و دواجار دوکانەکەی هەر کردەوە. لە دوای مردنیەوە، من بوومە خاوەنی و بەردەوامیم پێ دا.
چیرۆکی من لەگەڵ دەنکەکانی قاوەدا بووەتە بەشێکی دانەبڕاو لە ژیانی ڕۆژانە. خەڵک لە زۆر جێگەوە بۆ تامی قاوە جیاوازەکەم سەردانم دەکەن و منیش چەند جۆرێک قاوەیان پێشکەش دەکەم، لەوانە: تاڵ، شیرین و مامناوەند، هەروەها هەندێ جۆری قاوەی تر کە لە باشترین دانەوێڵەی قاوە دروست دەکرێت و لە بەڕازیل و ئەسیوپیاوە هاوردە دەکرێت.
هەوڵ دەدەم باشی قاوەکەم بپارێزم، چونکە ناوبانگی دوکانەکە تاکە سەرمایەی منە و لام وایە پاراستنی جۆری قاوەکە هۆکاری بەردەوامییە و منیش ئەم ئەرکەم کردووەتە ئامانجی سەرەکیم. لەم پێناوەشدا گەشتەکەمان ئاسان نەبووە و لە کاتی قەیرانەکانی سوریادا، زۆرجار بەهۆی کاڵای هاوردەکراوەوە، زیانی زۆرمان بەرکەوتووە.
-
Story of a Kurd from Rojava (Western Kurdistan)
My name is Ibrahim Mustafa, but I’m known as “Bin Kirman.” I’m from Kobani and I’m 60 years old.
This café was originally opened by my wife’s sister’s husband—known as “Haji Kirman”—back in the 1980s. It hasn’t had an easy journey. It faced many challenges, especially from the Ba'athist government in Syria, which didn’t allow the café to continue operating. But my wife’s sister’s husband was a determined man, and eventually, he reopened the shop. After he passed away, I inherited it and have kept it running ever since.
My story is deeply tied to the sounds and smells of coffee—it's become an essential part of my everyday life. People come from all over to taste my unique blends, and I offer several varieties: bitter, sweet, medium, and other special kinds made from the finest coffee beans imported from Brazil and Ethiopia.
I do my best to preserve the quality of my coffee because the café’s reputation is my only real asset. I believe that protecting the character of our coffee is what keeps us going. That’s why I’ve made it my primary goal to uphold this legacy. But it hasn’t been an easy road—during Syria’s crises, we were often hit hard by the cost of imported goods.
-
قصة كردي من غرب كردستان
اسمي (إبراهيم مصطفى)، وأنا معروف بأسم (بن كرمان). وأنا من أهالي كوباني، وأبلغ من العمر ٦٠ عاماً.
افتُتح هذا المقهى في ثمانينيات القرن الماضي على يد عديلي، (حاجي كرمان). وسرعان ما واجه العديد من العقبات، لا سيما من الحكومة البعثية السورية التي لم تسمح له بالاستمرار في عمله. لكنه ثابر وافتتح المقهى في نهاية المطاف. ومنذ وفاته، أصبحتُ مالكاً للمقهى وأواصل العمل فيه.
أصبحت قصتي مع حبوب القهوة جزءً لا يتجزأ من حياتي اليومية. يزورني الناس من مختلف أنحاء العالم لتذوق قهوتي المتنوعة، وأقدم لهم أنواع مختلفة من القهوة، منها المرّة والحلوة والمتوسطة، بالإضافة إلى أنواع أخرى من القهوة المصنوعة من أجود حبوب القهوة المستوردة من البرازيل وإثيوبيا.
أحرص على الحفاظ على جودة قهوتي، فسمعة المقهى هي مصدر قوتي الوحيد، وأعتقد أن الحفاظ على جودة القهوة هو سرّ استمراري، وقد جعلتُ ذلك هدفي الرئيسي. ولتحقيق هذه الغاية، لم تكن رحلتنا سهلة، وخلال الأزمة السورية، تعرضنا في كثير من الأحيان لخسائر كبيرة بسبب السلع المستوردة.
#kobani | #Vim_Foundation
https://t.co/QsOe6T5lKy
چیرۆکی کوردێكی باشوور
لە تەمەنی ١٥ ساڵییەوە لهگهڵ باوك و براكانم کاری كشتوكاڵ دەکەین، خوێندم بۆ تهواو نەکرا و تهنها دهتوانم ناوەکانی ناو مۆبایلهكهم بخوێنمهوه و کاروباری ڕۆژانەمی پێ ڕایى بكهم.
ناوم (سهلیم حاجى دەروێش)ـه، خهڵكى گوندى (دولێجان)ی سەر بە قهزاى بهردهڕەشم. له سهردهمى ئابڵوقهى ئابوریدا، بهیانیان زوو دههاتین بۆ دۆریخه و چاندنى برنجى كوردى و نزیكهى ١٠ كاتژمێر له ژێر تینی گەرمای خۆردا دەماینەوە. بەشێکی بەرهەمەکەمان بۆ خواردنی خۆمان و زۆربەشیمان له بازاڕ دهفرۆشت و داهاتێكى باشمان ههبوو. بەردەوامم و نزیكهى ٣٢ ساڵە له دهشتى ناوكور له سنوورى قەزای بهردهڕهش، سەرقاڵی برنج چاندنم.
ڕۆژانە لەگەڵ چهند كرێكارێك نزیكهى پێنج كاتژمێر كار دهكهین. كارهبا، تهنها له درەنگانى شهو تا پێشنیوهڕۆ ههیه. بیرهكان به ماتۆڕى ئیرتیوازى کار دهكهن، چهند ساڵێكیشه بارانبارین کەمی کردووە، بەنداو دروست ناکرێت و ئاویش عهمبار ناکرێت و ئەمانە زیانی لێ داوین.
دهشتى ناوكور زۆر لهباره بۆ چاندنى برنج، نزیكهى شهش بۆ حهوت جۆری برنج لێ دەکرێت. ڕۆژانه نزیكهى ١٠ كرێكاری زیرەک و گوێڕایەڵ بە بڕی ٣٠ ههزار دینار لهگهڵم کار دهكهن. کاتێک كارم تهواو دهبێت و دهگەڕێمهوه ماڵهوه، ههست به ماندووبوون ناكهم.
بۆ ئهمساڵ نزیكهى ١٥ دۆنم زهویم به برنج چاندووه، چاوهڕێی بهرهكهتى زیاتری خوای گەورەم و ئینشائەڵڵا له كۆتایى مانگى ١٠ بهرههمى ماندووبوونمان دەچنینەوە و پاشان ڕەوانەی بازاڕهكانى كوردستان و عێراقی دهكهین.
خواردنى برنجى كوردى له ڕووى تام و چێژەوە تایبەتمەندیی خۆیی هەیە و له بیرم نایەت له ماڵى ئێمەدا جگە لەم برنجە خۆماڵییە برنجی ترمان خواردبێت.
-
Story of a Kurd from Southern Kurdistan
Since I was 15 years old, I’ve been working in farming alongside my father and brothers. I never finished school, and I can only read the names on my mobile phone and handle daily tasks.
My name is Salim Haji Darwish, and I’m from the village of Dulejan, in the Bardarash district. During the economic embargo (1990s), we were heading to the fields early in the morning to plant Kurdish rice, spending nearly 10 hours under the scorching sun. Part of our harvest was for our own consumption, and we sold most of it in the market, earning a decent income.
I’ve been continuously working in the Nawkur plains, within the borders of Bardarash district, for nearly 32 years, cultivating rice. Every day, along with several workers, we work for about five hours. Electricity is only available from late at night until early morning. We extract water from the wells using electric water pumps. For some years now, rainfall has declined, no dams have been built, and no water has been stored—these have all caused us harm.
The Nawkur plain is very suitable for rice cultivation. Around six to seven types of rice are grown here. Every day, about ten skilled and reliable laborers work with me, each earning 30,000 dinars. When I finish work and return home, I don’t feel tired.
This year, I’ve planted around 15 donums of land with rice. I await God’s greater blessings. God willing, by the end of the tenth month, we’ll harvest the fruits of our labor and send them to the markets of Kurdistan and Iraq.
Kurdish rice has a distinct taste and flavor. In my house, we only eat rice grown at home.
-
قصة كردي من جنوب كردستان
أعمل في الزراعة مع والدي وإخوتي منذ أن كنت في الخامسة عشرة من عمري. لم أكمل دراستي، ولا أستطيع سوى قراءة الأسماء على هاتفي المحمول لأقضي حاجتي اليومية.
اسمي (سليم حاجي درويش)، من قرية (دوليجان) التابعة لقضاء بردرش. في وقت الحصار الاقتصادي، كنا نأتي في الصباح الباكر ونزرع الأرز الكردي ونبقى تحت أشعة الشمس لعشر ساعات تقريباً. وكنا نبيع جزءً من إنتاجنا في اغلب الاحيان في السوق لنستخدمه كغذاء لأنفسنا، ونحصل على دخل جيد. أزرع الأرز في سهل ناوكور الواقع في قضاء بردرش منذ ٣٢ عاماً.
نعمل حوالي خمس ساعات يومياً مع عدة عمال. الكهرباء متوفرة فقط في وقت متأخر من الليل حتى الظهر. الآبار تعمل بمحركات الري. والأمطار قليلة ومنذ عدة سنوات. لا يتم بناء أي سدود، ولا يتم تخزين المياه.
سهل ناوكور مناسب جداً لزراعة الأرز، حيث يوجد حوالي ستة إلى سبعة أنواع من الأرز. يعمل معي يومياً حوالي عشرة عمال أذكياء ومطيعين مقابل ٣٠ ألف دينار. عندما أنتهي من العمل وأعود إلى المنزل، لا أشعر بالتعب.
هذا العام، زرعتُ حوالي ١٥ فداناً من الأرز. أنتظر المزيد من بركات الله، وإن شاء الله، سنجني ثمار عملنا في نهاية أكتوبر، ثم نرسلها إلى أسواق كردستان والعراق.
الأرز الكردي فريد من نوعه، ولا أذكر أنني تناولتُ أي أرز آخر في منزلنا.
#Bardarash | #Vim_Foundation
https://t.co/QsOe6T5lKy
چیرۆکی کوردێکی باکوور
باب و باپیرانمان کۆچەریی بوون و کۆچەرییان بەلاوە خۆش بووە، بۆ ئێمەش هەر بەو جۆرەیە. هاوینان دەچینە ناوچە کوێستانییەکان و بۆ ماوەی سێ مانگ لە ناو ڕەشماڵدا دەژین.
حەوت منداڵم هەیە و هەر حەوتیان لە ژێر ڕەشماڵ لەدایک بوون. لە ئێستادا ئاستەنگییەکانی ژیان زۆرن و بە هۆیەوە بارودۆخەکە دژوار بووە. خەڵكی ناوچەکە ڕێگە نادەن ئێمە بە گوند و چیاکاندا ڕەو بکەین. لە پێشتردا بە پێ کۆچمان دەکرد و بە ئاسوودەییی ئاژەڵەکانمان دەلەوەڕاند، بەڵام ئێستا بە ئاسانی ڕێگەمان پێ نادەن. هەندێک جار بۆ گەییشتن بە ناوچە کوێستانییەکان، دوو مانگ بۆ سێ مانگی پێدەچێت، هەموو ژیانی خۆمان لەسەر چیاکان بەسەر دەبەین و جێ و ڕێگەی ترمان نییە.
ژیانی کۆچەریی لە مانگەکانی وەرزی بەهاردا زۆر بەچێژە، بەڵام لە وەرزی زستاندا ئێگجار سەخت و ناخۆشە، چونکە کەشەکەی زۆر ساردە. کاتێکیش ڕوو لە شارەکان دەکەین بۆ بژێویی ژیان و ژیانکردنێکی ئاسانتر، ڕووبەڕووی ئاستەنگی دەبینەوە و هێندە بۆمان ئاسان نابێت و ناچارین دووبارە بگەڕێینەوە کوێستانەکان.
-
Çîroka Kurdêk ji Bakur
Bav û kalên me koçer bûn û koçerî ji bo wan xweş bu. Ji bo me jî xweş e. Em havînê diçin zozanan. Nêzîkî 3 mehan li zozanan di konan de dimînin, li gundan dimînin.
7 zarokên min hene, min 7 zarokên xwe jî di konan de anîn dinyê. Niha zehmetiyên ku li ser rê têne jiyîn pir zêde bûne. Xelk nahêlin em di çiyayên gundan re bimeşin. Di wî warî de rewş xirab bûye. Berê em dikarîbûn bi peya biçin her derêê me dikarî be rehetî ajalên xwe biçêrandina Lê niha nahêlin. Heîaku em bigihîjin zozana carinan 2 meh, carinan jî 3 meh dimeşin. Em tevahiya jiyana xwe li ser çiyê derbas dikin. Cih û warên me tune. Jiyana koçeran mehên biharê xweş in, lê zivistan ne xweş e, sar û dijware. Dema em diçin bajaran, Ji bo jiyaneke hêsantir debara me nayê û em dîsa vedigerin zozanan.
-
Story of a Kurd from Northern Kurdistan
My father and grandfather were nomads, and they loved the nomadic way of life. For us, it has always been the same. Every summer, we travel to the mountainous regions and live under a traditional black tent (reşmal) for about three months.
I have seven children, and all seven of them were born beneath that same tent. Life has become much harder now, and the situation is more difficult than it used to be. The people in the region no longer allow us to move freely through the villages and mountains. In the past, we would migrate on foot, peacefully herding our animals. But today, it’s not so easy—often we’re denied passage.
Sometimes, just getting to the mountain pastures can take two or even three months. We spend our entire lives up there, with no alternative route or way of life.
Nomadic life in the spring is beautiful, but in winter it’s extremely harsh. The cold becomes unbearable. When we try to move to the cities in search of an easier life, we face many obstacles. It’s not as simple as it seems, and we’re often forced to return to the mountains.
-
قصة كردي من شمال كردستان
كان أجدادنا بدواً، وكانوا يحبون البدو، وهكذا نحن. في الصيف، نذهب إلى المناطق الصحراوية ونعيش في خيام البدو لمدة ثلاثة أشهر.
لديّ سبعة أطفال، جميعهم ولدوا تحت خيام البدو. هناك صعوبات حياتية كثيرة جعلت الوضع صعباً. لا يسمح لنا السكان المحليون بعبور القرى والجبال. كنا نهاجر سيراً على الأقدام ونرعى مواشينا، لكنهم الآن لا يسمحون لنا بذلك بسهولة. أحياناً يستغرق الوصول إلى المناطق الصحراوية شهرين أو ثلاثة أشهر. نقضي حياتنا كلها في الجبال، وليس لدينا مكان آخر.
حياة الترحال ممتعة جداً في أشهر الربيع، لكنها صعبة جداً في الشتاء بسبب برودة الطقس. عندما ننتقل إلى المدن بحثاً عن لقمة العيش وحياة أسهل، نواجه عقبات، ولن يكون الأمر سهلاً علينا، ونضطر للعودة إلى الصحراء مرة أخرى.
#Shirnakh | #Vim_Foundation
https://t.co/QsOe6T5lKy
Story of a Kurd from Southern Kurdistan
I started with a single flower pot, traveling from Sulaimani to Erbil and Ranya to see and buy flowers. My love for greenery and flowers is limitless. With the help of my disability wheelchair, I go to different places - the greenery has made me forget my disability.
I am Jabar Rawoof, 57 years old, and I have special needs. Due to the greenery in my home, people visit me daily. I was awarded the 'Greenest House in Kurdistan' by the Swedish Environmental Organization.
In autumn, when leaves and flowers turn yellow, I become very impatient. To me, flowers and greenery are like children - in spring, I bloom again with the flowers. With the help of my sister in-law and nephew, I've been able to create this green-filled home. Whenever I water the flowers and plants, I forget about my disability.
-
چیرۆکی کوردێکی باشوور
لە ئینجانەیەک گوڵەوە دەستم پێ کرد، بۆ تەماشاکردن و کڕینی گوڵ لە سلێمانییەوە دەچوومە ھەولێر و ڕانیە. خۆشەویستیم بۆ سەوزایی و گوڵ بێسنوورە، بە یارمەتیی کورسیی کەمئەندامییەکەم دەڕۆم بۆ جێگە و شوێنەکان، سەوزایی کەمئەندامی لە بیر بردومەتەوە.
من (جەبار ڕەووف)م، تەمەنم ٥٧ ساڵە و خاوەن پێداویستیی تایبەتم. بەھۆی سەوزاییی ماڵەکەمەوە ڕۆژانە خەڵک سەردانم دەکەن. خەڵاتی سەوزترین ماڵی کوردستانم لە لایەن ڕێکخراوی ژینگەدۆستی سویدی-یەوە پێ بەخشراوە.
لە وەرزی پایزدا بە زەردبوونی گەڵا و گوڵەکان زۆر بێتاقەت دەبم. گوڵ و سەوزایی بەلای منەوە وەک منداڵێک وان، بەهاران لەگەڵ گوڵەکاندا دەگەشێمەوە. بە ھاوکاریی براژن و برازاکەم توانیومە ئەم ماڵە پڕ سەوزایییە دروست بکەم و هەر کاتێک ئاوی گوڵ و سەوزایییەکان دەدەم ئیتر دۆخی کەمئەندامیم بیر دەچێتەوە.
-
قصة كردي من جنوب كردستان
بدأتُ بسندانة زهور. سافرتُ من السليمانية إلى أربيل ورانية لرؤية الزهور وشرائها. عشقي للخضرة والزهور لا حدود له. أمشي على كرسي متحرك. وقد انستني الخضرة إعاقتي.
أنا (جبار رؤوف)، ٥٧ عاماً، من ذوي الاحتياجات الخاصة. يزورني الناس يومياً بفضل خضرة منزلي. حصلتُ على جائزة "المنزل الأكثر خضرة في كردستان" من المنظمة السويدية للبيئة.
في فصل الخريف اشعر بالاكتئاب بسبب تحول لون الاوراق والاشجار للاصفر، الزهور والخضرة عندي اشبه بالاطفال، وفي الربيع أزدهر مع الورود.
بمساعدة زوجة اخي واطفال اخي، تمكنت من صناعة هذا المنزل المليء بالخضرة، وفي الوقت الذي اروي الازهار والخضرة انسى اعاقتي.
#Sulaymaniyah | #Vim_Foundation
https://t.co/QsOe6T5lKy
چیرۆکی کوردێکی باکوور
کاتێک گەنج بووم لەسەر جەستە و ڕوومەتم خاڵم دەکوتا. هەر خاڵێک هێمایەکی سیمبولیی خۆی هەیە. بۆ خۆم حەزم لە وێنەی خۆر بوو، بۆیە وێنەی خۆرم لەسەر ناوچاوانم دەکوتا؛ هەر چەندە نەشمدەزانی چ مانایەک دەگەیەنێت! بەڵام دواتر تێگەییشتم خۆر هێمای ڕووناکی و سەرچاوەی ژیانە.
لە ڕابردوودا، لە قەرەزداغ خاڵکوتین زۆر باو بوو، پیاو، ژن و منداڵ خاڵیان دەکوتا و لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا فێری خاڵکوتان بووم و بۆ گەنجان و منداڵانم ئەنجام دەدا. ئەو شێوە خاڵکوتانەی ڕابردوو وەک ئێستا نییە و تەنها بە کەسانی بەتەمەنەوە ماون.
بۆ کوتانی خاڵ ڕەش پەتی سووتاو (پەتەسۆ) و شیری ئەو دایکانەمان تێکەڵ دەکرد، کە منداڵی کچیان بە بەرۆکەوە بووە. دواتر ئەو وێنەیەمان هەڵدەبژارد کە خواستی خۆمانی لەسەر بوو و ئەوجا بە دەرزی وێنەکەمان لەسەر ناوچاوان، چەناگە، دەست و پەنجە، مەچەک و بازوو و... هتد دەکوتا، بەجۆرێک لە ماوەی دوو سێ ڕۆژدا برینێکی قووڵی جێ دەهێشت و پاش ساڕێژبوونی برینەکە ئیدی وردە وردە وێنەکە دەردەکەوت.
-
Çîroka Kurdêk ji Bakurê Kurdistanê
“Dema ku ez ciwan bûm min ev deqa rojê li ser eniya xwe çêkiribû. Her deqek maneya xwe ya taybetî hebû. Ez bi taybetî je wîneyê rojê hez dikirim, ji ber vê yekê ez hilbijart ku deqek bi şêwazê rojê li lêvê xwe bikinim, di destpêkê de min nizanibû wateya wê çi ye, , lê min jê hez kir. Paşê fêm kirim ku roj nîşana ronahiyê û çavkaniya jiyanê ye.
Berê, li Karazdagê deq pir belav bû. Li ser mêr, jin û zarokan deqa dihat kirin. Bi demê re, min deq hîn bûm û ji bo ciwan û zarokan çêdikir. Lê niha weke berê deq nayê çêkirin. Aniha tenê bi mirôvên pîr re heye. Êdî ciwan ne weke berê ne. Ji deqê hez nakin.
Me ji bo çêkirina deqê tenîya beroşa û şîrê dayika ku keçikek dimêjîne tê tevlihev kirin. Piştre şiklê ku tê xwestin bi wê tê çêkirin. Paşê, ew şikl bi derziyê tê qulkirin. Di nav 2-3 rojan de birîn qalik digire. Piştre deq xwe nîşan dide.”
-
Story of a Kurd from Northern Kurdistan
When I was young, I expressed myself through my body and skin—my deq told my story. Each one symbolized something meaningful. I especially loved the image of the sun, so I chose to have a sun-shaped tattoo on my cheek, even though I didn’t fully understand its meaning at the time. Later, I realized the sun symbolizes light and the source of life.
In the past, tattooing was very common in Qerezdakh. Men, women, and children all had tattoos. Over time, I learned the art of tattooing, and I now pass it on to young people and children. But the style of tattooing from the past is no longer widespread today—it’s mostly preserved by the older generations.
To make the black ink, they used burnt wool (pêteso) mixed with breast milk from women who had daughters. We then chose symbols that reflected our personal desires and tattooed them onto our cheeks, chins, hands, fingers, ankles, arms, and other parts of the body. Within two or three days, the tattoo would leave a deep wound, and as it healed, the image would gradually appear.
-
قصة كردي من شمال كردستان
في صغري، كنت أرسم الوشم على جسدي وخدي. لكل وشم رمزه الخاص. أما أنا، فقد كنت أعشق صور الشمس، فرسمتها على مقدمة رأسي؛ مع أنني لم أكن أعرف معناها! لكنني أدركت لاحقاً أن الشمس رمز للنور ومصدر للحياة.
في الماضي، كان رسم "الوشم" شائعاً جداً في قرزداغ. كان الرجال والنساء والأطفال يُوشمون. مع مرور الوقت، تعلمتُ رسم "الوشم" ومارسته على الشباب والأطفال. لم يعد هذا الوشم موجوداً الآن، فلم يبقى إلا على جسد كبار السن.
لرسم الوشم السوداء، كنا نخلط الحبال المحروقة (بتسو) مع حليب الأمهات اللواتي أنجبن بناتهن. ثم نختار الصورة التي نريدها ثم نقوم بحقن الصورة على العينين أو الإبطين أو اليدين أو الأصابع أو المعصمين أو الذراعين وغيرها، ونترك جرحاً عميقاً خلال يومين أو ثلاثة أيام وبعد شفاء الجرح تظهر الصورة تدريجياً.
#Riha | #Vim_Foundation
https://t.co/QsOe6T5lKy
چیرۆکی کوردێکی ڕۆژئاوا
لە کاتی هێرشی داعش بۆ سەر کۆبانێ لە ساڵی ٢٠١٤دا، هەموو دوکانەکان بە دوکانەکەی ئێمەشەوە وێران و خاپوور کران، بۆیە ناچار بووین کۆچ بکەین و ڕوو لە شار و وڵاتانی دراوسێ بکەین، بەو هۆیەوە من لە شاری سلێمانی گیرسامەوە.
من ناوم (عادل حەنیفی)یە، تەمەنم ٤٣ ساڵە. خاوەنی دوکانی شیرینی (دیندار)م، لە ساڵی ٢٠٠٣ ئەم دوکانەم لە کۆبانێ دامەزراند و لەو کاتەوە بەردەوام بووم و بەتامترین شیرینیمان پێشکەش دەکرد.
لە دوای ئازادکردنی کۆبانێ، لە شاری سلێمانی-ەوە، کە دەکەوێتە باشووری کوردستان گەڕامەوە زێدی خۆم. لە سەرەتادا کارکردن ئاسان نەبوو، چونکە گشت سنوورەکان داخرابوون، بۆیە ناچاربووین بۆ ئامادەکردنی هەر جۆرە شیرینییەک کەرەستەی پێویست لە ڕێگە سەختەکانەوە بە دەست بهێنین. سەرەڕای هەموو ئەو ئازار و ماندووبوونەی لە ساڵانی دواتردا بە هۆی شەڕەوە دووچاری بووین، بەڵام بەو جۆرەش هەر کۆڵم نەدا و دووبارە دوکانەکەم کردەوە. گەرچی ئەوەش ئاڵنگارییەکی گەورە بوو، بەڵام خواستی ئێمە بۆ گەڕاندنەوەی ژیان زۆر لەوە گەورەتر بوو.
ئەمڕۆ لە پاش هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر، بە شانازییەوە دوکانەکەم سەرلەنوێ گەڕاوەتەوە دۆخی جارانی و شیرینی تێدا دەفرۆشم، هەر بۆیە دەڵێم: ئەمە چیرۆکی خۆڕاگرییە، یاخود چیرۆکێکی شیرینە، کە بەسەر تاڵیی شەڕدا زاڵ بووە.
-
Story of a Kurd from Western Kurdistan
When ISIS attacked Kobani in 2014, all the shops, including ours, were destroyed and reduced to rubble. We had no choice but to flee and seek refuge in neighboring cities and countries. That's how I ended up settling in Sulaimani.
My name is Adel Hanifi, and I'm 43 years old. I own a confectionery shop called "Dindar." I established this shop in Kobani in 2003, and since then, I have been continuously operating and serving the most delicious sweets.
After Kobani was liberated, I returned from Sulaimani, which is located in southern Kurdistan, to my homeland. Initially, working wasn't easy because all the borders were closed, so we had to obtain the necessary ingredients for making any kind of sweets through difficult routes. Despite all the suffering and hardship we endured in the following years due to the war, I still didn't give up and reopened my shop. Although it was a great challenge, our desire to restore life was far greater than that.
Today, after tremendous effort and perseverance, I'm proud to say that my shop has returned to its former state, and I'm selling sweets again. That's why I say: this is a story of resilience, or rather, a sweet story that has triumphed over the bitterness of war.
-
قصة كردي من غرب كردستان
خلال هجوم داعش على مدينة كوباني عام ٢٠١٤، دُمرت جميع المحلات التجارية، بما فيها محلنا، فاضطرنا للهجرة إلى المدن والبلدان المجاورة، وعليه استقرينا في السليمانية.
اسمي (عادل حنفي)، عمري ٤٣ عاماً . أملك محل حلويات (ديندار). أسستُ هذا المحل في كوباني عام ٢٠٠٣، وواصلتُ تقديم أشهى الحلويات منذ ذلك الحين.
بعد تحرير كوباني، عدتُ إلى مسقط رأسي من السليمانية، الواقعة في جنوب كردستان.
في البداية، لم يكن العمل سهلاً بسبب إغلاق جميع الحدود، فاضطررنا للحصول على المواد اللازمة بطرق شاقة لتحضير أي نوع من الحلويات.
ورغم كل الألم والتعب الذي عانيناه في السنوات الفائتة، لم أستسلم وأعدتُ فتح محلّي. ورغم أن ذلك كان تحدياً كبيراً، إلا أن رغبتنا في استعادة الحياة كانت أكبر بكثير.
اليوم، وبعد جهد كبير، عاد متجري بكل فخر إلى سابق عهده، وأنا اليوم أبيع فيه الحلويات.
ولذلك أقول: إن هذه القصة هي قصة صمود، أو قصة حلوة، تغلبت على مرارة الحرب.
#Kobani | #Vim_Foundation
https://t.co/QsOe6T5lKy
چیرۆکی کوردێکی باشوور
پیشهی ناڵبهندی یهكێكە له پیشه دهگمهنەکان، مێژووییهكی کۆنی له ناوچهکانی كوردستاندا هەیە، بە تایبەت له ناوچه شاخاوییهكان، بەهۆی ئەوەی هێشتا زۆرێک لە وڵاخه باربهرهكان لهو ناوچانهدا بوونی ماوه، بۆیە خهڵكانێك وەک كار و كاسپی سوود لە پیشهی ناڵبهندی وەردەگرن.
ناڵکردن، بۆ پاراستنی سمی وڵاخه باربهرهكانە، کە ئەوەش به چهند قۆناغێکی جیاواز ئەنجام دەدرێت، هەر بۆیە هەندێ جار گۆڕینی ناڵی وڵاخەکان لەسەر زۆری و كهمیی ڕۆیشتنی وڵاخهكه وەستاوەتەوە، کە وا دەکات دووبارە ناڵ بكرێنەوە. ئهو وڵاخانهی ناڵ دهكرێن وهك (هێستر، ئهسپ، ماین، گوێدرێژ و... هتد).
من ناوم (فهتاح حەسەن نادر)ە، تهمهنم ٦٥ ساڵه و خهڵكی گوندی گریانهی ههڵەبجهم، ئێستا له ههڵەبجهی شههید نیشتهجێم و بۆ ماوهی ٤٠ ساڵه پیشهی ناڵبهندی دهكهم و له باوكمهوه ئەو پیشەیەم بۆ ماوەتەوە، زۆرکات له ناوچه شاخاوییهكان و ئهو ناوچانهی سهرسنوری نێوان وڵاتی عێراق و ئێرانن کار دەکەم.
-
Story of a Kurd from the South (Southern Kurdistan)
Horseshoeing is one of the traditional crafts with an ancient history in the regions of Kurdistan, particularly in mountainous areas. Since many pack animals still exist in these areas, some people benefit from horseshoeing as their work and profession.
Horseshoeing is a process that protects the hooves of pack animals, which involves several different stages. Sometimes changing the horseshoes of animals depends on how much or little the animals travel, which requires re-shoeing. The shod animals include horses, mules, donkeys, and others.
My name is Fattah Hassan Nader. I am 65 years old and from the village of Griyana in Halabja. I now live in Halabjai Shahid (old Halabja), and I have been practicing horseshoeing for 40 years. I inherited this profession from my father. I often work in mountainous areas and border regions between Iraq and Iran.
-
قصة كردي من جنوب كردستان
تُعدّ مهنة الحدوات( البيطار) من المهن النادرة، ولها تاريخ عريق في مناطق كردستان، وخاصةً في المناطق الجبلية، نظراً لكثرة الماشية فيها، ولذلك يلجأ بعض الناس إلى هذه المهنة كعمل تجاري.
تُجرى عملية وضع الحدوات على عدة مراحل لحماية الماشية. لذلك، يتوقف تغيير الحدوات أحياناً على كثرة وقلة مشي الماشية.
يتم اجراء هذه العملية للعديد من الماشية منهم: ( البغل والخيول والحمير، والنغل.. إلخ).
اسمي (فتاح حسن نادر)، عمري ٦٥ عاما، وأنا من قرية ( كريانه) في محافظة حلبجة. أنا الان أسكن في الحلبجة الشهيد، و منذ ٤٠ عاماً أعمل هذه المهنة، وأعمل في المناطق الجبلية والمناطق الحدودية بين العراق وإيران.
#Halabja | #Vim_Foundation
https://t.co/QsOe6T5lKy
چیرۆکی کوردێکی باکوور
هەموو خەونم ئەوەبوو ڕۆژانێک بێت و بتوانم قۆناغەکانی خوێندن تەواو بکەم، بەڵام ئەم هیوایەم بۆ نەهاتە دی. چونکە بژێویی ژیانی خێزانەکەم لەسەر بەخێوکردنی مەڕوماڵات و بەرهەمە سپیاییەکانی وەک: ماست، شیر و پەنیرە. هەر لە سەرەتاوە بە پیشەی شوانکارەیی لە چیای (قەرەزداغ) هێناومە و تا ئێستا بەردەوامم...
ناوم محەممەدە و تەمەنم ١٦ ساڵە. بۆ لەوەڕاندنی ڕانەمەڕەکان، ڕۆژانە لە سپێدەی بەیانیانەوە دەکەومەڕێ و تا درەنگانی ئێوارە هەموو چیاکە دەگەڕێم.
ڕادیۆکەم، هاوڕێی دڵخوازمە، گەرچی لە جۆرە کۆنەکانە، بەڵام هێشتا باش کار دەکات. لە هەندێک جێگە دەنگ جوان ناهێنێت و ناچارم دەکات بچمە شوێنە بەرزەکان تا بەباشی کاربکات. جارجارێکیش دەیکوژێنمەوە تا پیلەکەی زیاتر بەرگە بگرێت. زۆرتر لەو کاتانەدا هەڵیدەکەم، کە کاتی میوزیک و گۆرانییە... ئیتر بەو جۆرە ڕۆژەکەم تەواو دەکەم و نزیک کاتی خۆرئاوابوون، دەگەڕێمەوە.
-
Kurdekî ji Bakur
Hemû xewna min ew bû ku rojek bê û bikaribim qonaxên xwendinê temam bikim, lê ev hêviya min nehat cih. Ji ber ku debara malbata min li ser xwedîkirina pez û berhemdana şîr û tiştên wek mast û penêr e. Her ji destpêkê ve bi karê şivaniyê li çiyayê Qerezdax ez anîme û heta niha berdewam im...
Navê min Mihemed e û emrê min 16 sal e. Ji bo çêrandina keriyê pez, her roj ji berbanga sibehê ve dikevin rê û heta derengê êvarê li hemû çiyayê digerim.
Radyoya min, hevalê min ê herî here nêze, herçend ji cûreyê kevn e, lê hîn jî baş kar dike. Li hin cihan deng baş nayê û neçar im herim cihên bilind da ku baş kar bike. Carinan jî vedimirim da ku pîla wê zêdetir dom bike. Zêdetir di wan deman de vedikim, dema ku wextê mûzîk û stranan e... Bi vî awayî rojê xwe temam dikim û nêzî kubroj deçê ava, vedigerim.
-
Story of a Kurd from Bakur (Northern Kurdistan)
All my dreams were to someday complete my education, but this hope never became a reality. This is because my family's livelihood depends on raising livestock and dairy products such as yogurt, milk, and cheese. From the very beginning, I've been brought to the shepherding profession on Mount Qarazdagh, and I continue with it to this day...
My name is Muhammad and I am 16 years old. To graze the flocks of sheep, I set out from early dawn and roam the entire mountain until late evening.
My radio is my favorite companion. Although it's an old model, it still works well. In some places, the reception isn't good, forcing me to go to higher ground for it to work properly. Sometimes I turn it off to preserve the battery. I mostly turn it on during music and song times... And that's how I finish my day and return home near sunset.
-
قصة كردي من شمال كردستان
كان حلمي يكمن في أن أتمكن يوماً ما من إكمال دراستي، لكن هذا الأمل لم يتحقق. لأن معيشة عائلتي تعتمد على تربية الماشية والمنتجات البيضاء: مثل الزبادي والحليب والجبن. لقد كنت راعياً في جبال (قرزداغ) منذ الصغر والى الآن.
اسمي محمد وعمري ١٦ سنة. لغرض رعي الأغنام، انطلق كل يوم من الصباح الباكر وأبحث في الجبل بأكمله حتى وقت متأخر من المساء.
جهاز الراديو الخاص بي، صديقي المفضل، على الرغم من قدمه، إلا أنه لا يزال يعمل بشكل جيد. لا تبدو الاشارة جيدة في بعض الأماكن، وعليه اجبر على الذهاب إلى أماكن مرتفعة حتى احصل على الاشارة ويعمل الراديو بشكل صحيح. في بعض الأحيان أقوم بإيقاف تشغيله لجعل البطارية تدوم لفترة أطول. أستخدمه في الغالب عندما يحين وقت الموسيقى والغناء... وهكذا أقضي يومي وأعود عند غروب الشمس.
#Riha | #Vim_Foundation
https://t.co/QsOe6T5lKy
چیرۆکی کوردێكی ڕۆژئاوا
خولیای من بۆ ئەم پیشەیە لە تەمەنێکی گەنجییەوە دەستی پێکرد. من باش لە بیرمە کە دایکم چۆن جلی نەریتیی ژنانی کوردی دیزاین دەکرد، هەربۆیە بە سۆز و سەرسامییەوە سەیرم دەکرد.
ناوم (حەسەن محەمەد ساڵح)ە، لە ساڵی ١٩٩٢ لە شاری کۆبانێ لە دایک بووم. لە ئامۆزاکەمەوە فێری ئەم پیشەیە بووم. گەشتەکەم لە بواری دیزاینی جلوبەرگدا لە ساڵی ٢٠٠٨ دەستی پێکرد، کاتێک تەمەنم ١٦ ساڵ بوو.
ئەم پیشەیە بە وێستگە جیاوازەکاندا بردمی، چونکە لە دوای هێرشی داعش بۆ سەر شارەکە ناچار بووین کۆبانێ بەجێبهێڵین و ئیتر دواتر خۆمم لە تورکیا بینییەوە. ئەم ئەزموونە پێزانینی منی بۆ بەهای کولتوور و گرنگیی پاراستنی لە ڕێگەی پیشەکەمەوە زیاد کردووە.
لە دونیای مۆدەی ژنانی کورددا وردەکاریی بێشومار دەدۆزمەوە و هەر پارچەیەک چیرۆک و مێژوویەک هەڵدەگرێت، بە تایبەتیی زۆر حەزم لە دیزاینکردنی جلی ژنانی کوردە. چونکە ئەوان جیهانێکن لە داهێنان و هەمەچەشنی، ئەمەش پێچەوانەی جلوبەرگی پیاوان، کە زۆرجار لە یەک ستایلدا سنووردارە.
جلی ژنان بە دیزاینە هەمەچەشنەکانیان و ڕەنگی گەشاوە و نەخشینی ناسک جیا دەکرێنەوە، کە ڕەنگدانەوەی هونەری پاڵاوتەکراوی ژنانی کوردە. جلوبەرگی ژنانی کورد بە بەشێکی دانەبڕاو لە فۆلکلۆر و شوناسی کولتووریی دەزانم و وا دەکات خۆشەویستیم بۆ ئەم پیشەیە زیاتر بێت، چونکە ئەم جلانە جێگەیەکی تایبەت و ئامادەییەکی بەهێزیان لە دڵماندا هەیە، بە تایبەت لە ئاهەنگ و بۆنە کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانماندا، دواجاریش شادی و شانازی بە کولتووری دەوڵەمەندمان بەرجەستە دەکەن.
-
Story of a Kurd from Rojava (West Kurdistan)
My passion for this craft began when I was young. I still remember clearly how my mother used to design traditional Kurdish women’s dresses, and I would watch her with deep admiration and fascination.
My name is Hassan Muhammad Saleh. I was born in 1992 in the city of Kobanê. I learned this craft from my mother, and my journey in the field of fashion design began in 2008, when I was just 16 years old.
This profession has taken me to different places. After the ISIS attack on our city, we were forced to leave Kobanê, and I later found myself in Turkey. That experience deepened my understanding of the value of culture and the importance of preserving it through my work.
In the world of Kurdish women’s fashion, I discover countless details. Every garment holds a story and a history. I especially enjoy designing women’s dresses, as they reflect a world of creation and diversity—unlike men’s clothing, which often follows a single, limited style.
Kurdish women’s dresses stand out through their vibrant designs, rich colors, and delicate embroidery. They represent an artistic expression of Kurdish women's resilience and creativity. I consider Kurdish women’s clothing to be an integral part of our folklore and cultural identity, and this fuels my love for the craft even more. These garments hold a special place in our hearts and are a source of pride, especially during our social and cultural celebrations. In the end, they symbolize our joy and honor in having such a rich and vibrant culture.
-
قصة كردي من غرب كردستان
بدأ شغفي بهذه الحرفة في سن مبكرة. أتذكر جيداً كيف كانت والدتي تصمم الملابس التقليدية لنساء الكرديات، فكنت أشاهدها بحب وإعجاب.
اسمي (حسن محمد صالح)، ولدت عام ١٩٩٢ في مدينة كوباني. لقد تعلمت هذه المهنة من ابن عمي. بدأت رحلتي في تصميم الأزياء في عام ٢٠٠٨، عندما كان عمري ١٦ عاماً.
لقد أخذتني هذه المهنة إلى مراحل مختلفة، فبعد هجوم داعش على المدينة اضطررنا إلى مغادرة كوباني، ثم وجدت نفسي في تركيا. لقد زادت هذه التجربة من تقديري لقيمة الثقافة وأهمية الحفاظ عليها خلال مسيرتي المهنية.
أجد تفاصيل لا حصر لها في عالم أزياء المرأة الكردية وكل قطعة تحمل قصة وتاريخ. أحب بشكل خاص تصميم ملابس النساء الكرديات. لأنه عالم من الإبداع والتنوع. وهذا على النقيض من ملابس الرجال، والتي غالباً ما تقتصر على نمط واحد.
تتميز فساتين النساء بتصاميمها المتنوعة وألوانها الزاهية وتطريزها الدقيق، مما يعكس الذوق الفني الرفيع للمرأة الكردية. أعتبر ملابس النساء الكرديات جزءاً لا يتجزأ من التراث الشعبي والهوية الثقافية، وهذا يجعلني أحب هذه المهنة أكثر، لأن هذه الملابس لها مكانة خاصة وحضور قوي في قلوبنا، وخاصة في احتفالاتنا الاجتماعية والثقافية.
#Kobanî | #Vim_Foundation
https://t.co/QsOe6T5lKy
چیرۆکی کوردێکی باشوور
کاتێک لە زیندانی دوبز بووین، ژنی دووگیانمان لەگەڵدا بوو، ھەر ژنێک منداڵی ببوایە، من مامانیم بۆ دەکرد، لە تافی لاوییەوە، کە تەمەنم ٢٠ ساڵان بوو، لە گوندەکەمان، فێری ناوکبڕین و مامانیی ژنان ببووم.
ناوم (نێرگز عەزیز بابا عەزیز)ە، ناسراوم بە (نێرگزی مامان)، ساڵی (١٩٥٥) لەدایک بووم، خەڵکی گوندی (جەباری)ی سەر بە قەزای (چەمچەماڵ)م.
درەنگانێکی شەو بوو، سەربازانی بەعس دایان بە سەر گوندەکەماندا و ھەموومانیان بە سەیارەی سەربازیی سەرداپۆشراو بەرەو (تۆپزاوا)ی کەرکووک ڕاپێچ کرد. سەرەتا هەموومانیان لە یەکتری جیا کردەوە، ژنەکانیان بۆ زیندانی دوبز برد، پیاوەکانیش بۆ نوگرەسەلمان.
ئەو کاتانەی لە زیندان بووین، ھەموو ڕۆژێک بەرپرسی زیندانەکە دەهات بۆ لامان و پێی دەوتین: ئیتر کورد و کوردایەتی ناکەن، ھەتا دەمرن ئەمە شوێنتانە! لە زیندان و تا ئەو کاتەشی ئازادکراین نەمانزانی ئەوانی تر چییان لێ بەسەرهات، چونکە کاتێک لێکیان جیا کردینەوە، هەندێکیان بەھۆی بەرزیی پلەی گەرما و بێ ئاوییەوە مردن.
لە زیندانەکەی دوبز، زیاتر لە ٦٠ منداڵ بە دەستی من لەدایک بوون. لەوێ گەرچی نەخۆشخانەیەک ھەبوو، بەڵام لەبەر ئەوەی ئێمە کورد بووین، گەر نەخۆشیش بکەوتینایە بۆ نەخۆشخانەکەیان نەدەبردین.
کاتێک سەدام لێخۆشبوونی گشتی دەرکرد و ئازادکراین، هیچمان پیاو و کوڕمان بۆ نەما بووەوە، تەنها لە ماڵی باوکمدا، زیاتر لە ٢٠ پیاو زیندەبەچاڵ کرابوون، خۆم شەش منداڵم ھەبوو. تەنانەت یەکێک لە منداڵەکانم لە نێو زینداندا و لە برساندا گیانی سپارد، خواردن لە زینداندا، تەنها یەک سەموونی ڕەق بوو، منداڵەکەم ھەتا مردیش، هەر هاواری نانی دەکرد.
لە کۆتاییدا، پاش لێبووردنە گشتییەکە، شەوێکیان ئێمەیان خستە ناو (پێنج) سەیارەوە و دواتر لە عەربەت فڕێیان داین، لەو شەوە بە دواوە، تاوەکو دوو ساڵ بەر لە ئێستاش، لە پیشەی مامانی بەردەوام بووم، بەڵام دواتر حکومەت بە فەرمی پیشەی مامانیی قەدەغە کرد.
-
Story of a Kurd from Southern Kurdistan
When we were in Dubz prison, pregnant women were with us. Whenever a woman gave birth, I would act as the midwife. When I was 20 years old, in our village, I had learned how to cut umbilical cords and be a midwife for women.
My name is Nergiz Aziz Baba Aziz, known as "Nergiz the Midwife." I was born in 1955 and am from the village of Jabari in the Chamchamal district.
Late one night, Baath soldiers raided our village and took all of us in covered military vehicles to Topzawa in Kirkuk. At first, they separated us all from each other. They took the women to Dubz prison and the men to Nugra Salman.
During our time in prison, every day the prison official would come to us and say: "You will no longer be Kurdish or practice Kurdish nationalism. This will be your place until you die!" While in prison and until we were released, we didn't know what happened to the others, because when they separated us, some died from the extreme heat and lack of water.
In Dubz prison, more than 60 children were born by my hands. Although there was a hospital there, because we were Kurdish, they wouldn't take us to the hospital even if we fell ill.
When Saddam issued a general amnesty and we were released, none of our men and boys had returned. In my father's house alone, more than 20 men had been buried alive. I had six children. One of my children even died in prison from starvation. Food in prison was only one piece of hard bread. Until my child died, they kept crying out for bread.
Finally, after the general amnesty, one night they put us in five vehicles and later dumped us in Arbat. From that night until two years ago, I continued in the profession of midwifery, but later the government officially banned the practice of midwifery.
-
قصة كردية من جنوب كردستان
عندما كنا في سجن دوبز، كان معنا نساء حوامل. كلما ولدت امرأة، كنت قابلتهامنذ زمن الشباب عندما كنت في قريتنا تعلمت آلية قطع السرة.
اسمي (نركز عزيز بابا عزيز)، وأنا معروفة باسم القابلة نركز. ولدت في عام 1955 في قرية (جباري) في قضاء جمجمال.
كان الوقت متأخراً في الليل عندما داهم جنود البعث قريتنا وسحبونا جميعاً في مركبات عسكرية مغطاة إلى (توبزاوة) في كركوك. أولاً قاموا بفصلنا جميعاً، وأخذوا النساء إلى سجن (دوبز) والرجال إلى سجن( نوكره سلمان).
عندما كنا في السجن، كان مدير السجن يأتي إلينا كل يوم ويقول لنا: لن تقوموا بأنشطتكم كأكراد بعد الآن. هذا هو مكانكم حتى تموتون! وحتى خروجنا لم نعرف ماذا حدث للآخرين، لأنه عندما فصلونا مات بعضهم بسبب ارتفاع درجة الحرارة ونقص الماء.
في سجن دوبز، ولد أكثر من 60 طفلاً على يدي. رغم وجود مستشفى هناك، لكن لأننا أكراد، لم يأخذوننا إلى المستشفى إذا مرضنا.
وعندما أصدر صدام عفواً عاماً وأُطلق سراحنا، لم يبق لنا رجال ولا أبناء. لقد تم دفن أكثر من 20 رجلاً أحياءً من الرجال الموجودين في منزل والدي. كان عندي ستة أطفال. حتى أن أحد أبنائي مات من الجوع في السجن. كان الطعام الوحيد في السجن هو خبز واحد صلب. لقد بكى طفلي من أجل الخبز حتى مات.
وأخيراً، بعد العفو، في إحدى الليالي وضعونا في ( خمس) سيارات ثم ألقوا بنا في عربت. ومنذ تلك الليلة، واصلت العمل كقابلة حتى قبل عامين، ولكن بعد ذلك حظرت الحكومة المهنة رسمياً.
#Chamchamal | #Vim_Foundation
https://t.co/QsOe6T5lKy
چیرۆکی کوردێكی ڕۆژهەڵات
لەمێژە پەیوەندیم بە پیشەی (دار)ەوە هەیە، باوکیشم هەر ئەم کارەی کردووە و دارفرۆش بووە. لە منداڵییەوە لەناو ئەم کارەدام.
ناوم (شەرارە ڕەحمانی)یە، لە ساڵی ١٩٨٨ لەدایک بووم، بڕوانامەی پەیکەرسازی و شێوەکاریم هەیە. چەندین ساڵە لە لای زۆرێک لە مامۆستایانی پایەبڵندی سنە، کاری وێنەکێشانم ئەنجامداوە، ماوەی پێنج ساڵیش دەبێت سەرقاڵی ئەم کارەم و چەندین خولی تایبەتیم بینیووە.
نزیکەی سێ ساڵە، کارگەیەکم دامەزراندووە، کە تێیدا تابلۆی هونەری، پەیکەر و کاری تەختەگەری وەک شەترەنج و زۆر کاری دەستی دیکەی تێدا دروست دەکەم. ئامانجی گەورەترم هەیە، ئارەزوو دەکەم کاری جوانتر ئەنجام بدەم و زیاتر بچمە پێشەوە، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا کارگەیەکی گەورەتر لەمەی ئێستا دابمەزرێنم.
-
Story of a Kurd from Eastern Kurdistan
I have been connected to the wood profession for a long time, and my father did the same work as a wood seller. I have been involved in this work since childhood.
My name is Sharara Rahmani, I was born in 1988, and I have a degree in sculpture and fine arts. For many years, I have done painting work with many distinguished teachers in Sanandaj, and I have been busy with this work for five years, and have taken several specialized courses.
For about three years, I have established a workshop where I create art paintings, sculptures, and woodwork such as chess sets and many other handicrafts. I have bigger goals - I desire to make more beautiful work and advance further, so that in the future I can establish a workshop larger than the current one.
-
قصة كردي من شرق كردستان
أعمل في تجارة (الخشب) منذ فترة طويلة، وكان والدي يعمل في نفس المجال، حيث كان بائع خشب. منذ صغري وانا اعمل في الاخشاب.
اسمي (شراره رحماني). ولدت في عام ١٩٨٨. لديّ شهادة في النحت والرسم. لقد عملت مع العديد من المعلمين البارزين في سنندج، لسنوات عديدة. منذ ما يقرب من خمس سنوات وانا مشغول بهذا العمل، وأخذت العديد من الدورات الخاصة.
وقد قمت بتأسيس مصنع منذ ما يقرب من ثلاث سنوات، حيث أقوم بصناعة اللوحات والمنحوتات والأعمال اللوحية مثل قطع الشطرنج والعديد من الحرف اليدوية الأخرى. لدي أهداف أكبر، أريد أن أقوم بعمل أفضل وأذهب إلى أبعد من ذلك، حتى أتمكن من إنشاء مصنع أكبر في المستقبل.
#Sanandaj | #Vim_Foundation
https://t.co/QsOe6T5lKy
Story of a Kurd from West Kurdistan
I am forty years old... Although war has negatively affected my homeland, our strength and ability are stronger than the challenges, and we continue on... I work more than 20 hours daily and provide a decent livelihood for myself and my children, who are the most valuable in my life. My name is Ahmed, and I am from the city of Kobani. Initially, I started working in an automatic bread-making factory and continued... As time passed, longing and love for the land pushed me to choose a new job: working in a beautiful garden. I have continuously taken care of it for seven years and planted lettuce there. Now, I have become a loyal friend to this fertile piece of land. Planting, growing, and then selling lettuce is not just work for me but also a source of income. I take tens of kilograms of lettuce to the markets daily and sell it for three thousand Syrian liras per kilogram. We, the people of Kobani and the villages, rely on agriculture for our livelihood.
-
چیرۆکی کوردێکی ڕۆژئاوا
تەمەنم چل ساڵە... گەرچی شەڕ، شوێنەواری خراپی لەسەر زێدەکەم دروست کردووە، بەڵام هێز و توانای ئێمە لە ئاڵنگارییەکان بەهێزترە و بەردەوامین... ڕۆژانە زیاتر لە ٢٠ کاتژمێر کار دەکەم و بژێوییەکی شایستە بۆ خۆم و منداڵەکانم، کە بەنرخترین سەرمایەی ژیانمن، دابین دەکەم. من ناوم (ئەحمەد)ە، خەڵکی شاری (کۆبانێ)ـم. سەرەتا لە کارگەیەکی ئۆتۆماتیکی دروستکردنی ناندا دەستم بە کارکردن کرد و بەردەوام بووم... بە تێپەڕبوونی ڕۆژگار، تامەزرۆیی و خۆشەویستی خاک پاڵی پێوەنام تا کارێکی نوێ هەڵبژێرم، ئەوەش کارکردن بوو لەسەر باخچەیەکی دڵنشین. ماوەی حەوت ساڵە بە بەردەوامی چاودێری دەکەم و کاهوی تێدا دەچێنم. ئێستا بوومەتە هاوڕێیەکی دڵسۆزی ئەم پارچە زەوییە بە پیتە. چاندن، سەوزکردن و پاشان فرۆشتنی کاهو بۆ من تەنها کارکردن نییە، بەڵکو سەرچاوەی داهاتیشە. ڕۆژانە، بە دەیان کیلۆ کاهو دەبەمە بازاڕەکان و کیلۆی بە سێ هەزار لیرەی سووری دەفرۆشم. ئێمەی کۆبانێیی و خەڵکی گوند، بۆ بژێوی ژیانمان، پشت بە کشتوکاڵ دەبەستین.
-
قصة كردي من غرب كردستان
عمري أربعون عاماً... ورغم أن الحرب تركت أثراً سيئاً على مدينتي، إلا أن قوتنا وقدرتنا أقوى من التحديات ونواصل... أعمل أكثر من عشرين ساعة يومياً وأوفر حياة كريمة لنفسي ولأطفالي. اسمي أحمد وأنا من كوباني. بدأت العمل في مصنع خبز آلي واستمريت... ومع مرور الوقت، دفعني شوقي وحبي للأرض إلى اختيار وظيفة جديدة، والعمل في حديقة هادئة. لقد كنت أعتني بها وأزرع الخس بانتظام لمدة سبع سنوات. لقد أصبحت الآن صديق مخلص لهذه القطعة الخصبة من الأرض. إن زراعة الخس وتخضيرها ثم بيعها ليس مجرد عمل بالنسبة لي، بل هو أيضا مصدر دخل. أقوم يومياً بإخراج عشرات الكيلوات من الخس إلى الأسواق وأبيعها بثلاثة آلاف ليرة سورية للكيلو. نحن سكان وأهالي كوباني نعتمد على الزراعة في معيشتنا.
#Kobanî | #Vim_Foundation https://t.co/2KtZszywU2
چیرۆکی کوردێکی ڕۆژهەڵات
لە كاری کۆڵبەریدا، ئازار و زەحمەتێكی زۆرم چەشت، بۆیە بڕیارم دا واز لەو ئیشه قورس و گرانە بهێنم. بە یارمهتی دۆستان و به پاڵپشتی خێزانەکەم، دەستم كرد بە کاری هونەری پەیکەرسازی.
ناوم عومەر پزشکییانە، خەڵکی گوندی (کۆڵان)ی سەر بە شاری مەریوانم. تەمەنم ٤٣ ساڵە و خاوەنی دوو منداڵم. ئهو دارە وشکانەی خەڵکی وەک خاشاک فڕێی دەدەن، من کۆیان دەکەمەوە و پەیکەریان لێ دروست دهكهم. ئێستا کارەکەمم زۆر خۆش دەوێت و به چێژهوه وردهكاری تێدا دهكهم. ئەمەش وایکردووە له ناوخۆی وڵات و بگره له دهرهوهش، داواکاری لەسەر پهیكهرهكان هەبێت. چەندین پێشانگەی تایبهتیم کردووهتهوە و بە باشی پێشوازییان لێ کراوە. بژێوی ژیانم بە فرۆشتنی بەرهەمە هونەرییەکانم دابین دهكهم و خولیای ئەوەم بەم نزیکانە، لە وڵاتی ئیتاڵیا، پێشانگەیەکی تایبهتی بکەمەوە.
-
Story of a Kurd from Eastern Kurdistan
In my work as a kolber (border porter), I endured great pain and hardship, so I decided to quit that difficult job. With the help of friends and the support of my family, I started working in sculpture.
My name is Omer Pezeshkiyan, and I am from the village of Kolan in Marivan. I am 43 years old and have two children. I collect and use the dry wood that people throw away as trash, and I use it to create sculptures. Now, I love my work very much and enjoy working on the details. This has created demand for my sculptures both inside the country and even abroad. I have opened several solo exhibitions that have been well received. I make a living by selling my artistic works, and my dream is to open a special exhibition in Italy in the near future.
-
قصة كردي من شرق كردستان
لقد عانيت كثيراً في عمل تحميل البضائع، لذلك قررت التخلي عن هذا العمل الشاق. بمساعدة الأصدقاء ودعم عائلتي، بدأت النحت.
اسمي عمر بزيشكيان، انا من اهالي قرية كولان في مريوان. عمري ٤٣ سنة ولدي طفلين. أقوم بجمع الخشب الجاف الذي يرميه الناس في القمامة، وأقوم بصنع منحوتات منه. الآن أحب عملي وأستمتع بتفصيله.
وقد أدى هذا إلى خلق طلب على منحوتاتي في الداخل وحتى في الخارج. وقد افتتحت العديد من المعارض الخاصة وحظيت بقبول جيد. أتعايش من بيع أعمالي الفنية وأتمنى أن أفتتح معرضاً خاصاً في إيطاليا قريباً.
#Marivan | #vim_foundation
https://t.co/QsOe6T5lKy